ناوی کتێب: ڕازەکانی مەعریفە.
نوسینی: ابن ڕجب الحنبلي.
وەرگێڕانی: ئازاد عباس گڵێجانی.
خوێنەری بەڕێز!
کتێبی (لطائف المعارف) یەکێکە لە کتێبە هەرە گرنگەکانی زانا پێشینەکانی ئێمەی موسوڵمان، دانەری ئەم کتێبە زانای مەزن و بەڕێز (ابن ڕجب الحنبلی) یە، کە ناوونابانگی لەوە گەورەترەو لەوە ناسراوترە کە من باسی لێ بکەم.
کتێبی (لطائف المعارف) کتێبێکە کە دەبێ خوێنەری موسوڵمان ئاگای لێبێ و یەکێک بێ لەو کتێبانەی کە لە ناو کتێبخانە بچکۆلەکەیدا هەبێ، چونکە چەند کتێبێک هەیە هەر دەبێ مرۆڤی موسولمان هەیبێ و ئاگای لێیان بێت و بیانخوێنێتەوە، وەک (أذکار)ی پێشەوا نەوەوی و ئەم (لطائف)ەی بەردەستت.
بەڕاستی کتێبخانە بە بێ بونی ئەمجۆرە کتێبانە ناتەواوون.[1]