ناوی کتێب: ڕێگاکانی گەیشتن بەخوا
کاری جەستە
نووسینی: موحەمەد ڕاتب نابلوسی.
وەرگێڕانی: ئازاد عباس گڵێجانی.
لە کتێبەکەوە:
ئیحسان و چاکە ئەوەیە مرۆڤ هەمیشە لە ناخی خۆیدا گەشبین بێت، چونکە زۆر کەس هەن هەمیشە لە ناخدا ڕەشبینن.
ئیحسان و چاکە ئەوەیە کە مرۆڤ ئەویندار بێت، چونکە مرۆڤی وا هەیە هەمیشە ڕقی لێ دەبارێت.
هەر لەو مانا و مەبەستەیە کە پێغەمبەر یوسف(علیەسلام) فەرمووی(ۆقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ ۆجَاءَ بِکُم مِّنَ الْبَدْوِ مِن بَعْدِ أَن نَّزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي ۆبَيْنَ إِخْۆتِي)100 یوسف
واتە: بەڕاستی ئەو زاتە چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێک لە زیندان ڕزگاری کردم. ئەوەتە ئێوەی لە بیابانەوە هێنایەوە و (بەیەک شادی کردینەوە)، دوای ئەوەی نێوانی من و براکانمی تێک دابوو.
خودای گەورە چاکەی لەگەڵ یوسفدا کرد و پاکێتی ئەوی دەرخست و لە زیندان ڕزگاری کرد، باشە بۆ یوسف نەیفەرموو: لەنێو بیرەکە دەری کردم، بەڵکو فەرمووی: لە زیندان دەری کردم؟ وەڵامەکەی ئاسانە، چونکە ئەگەر یوسف وای فەرمووبا، ئەوا بیری براکانی دەخستەوە کە کاتی خۆی ئەویان فڕێ داوتە نێو بیرەوە. ئەو کاتەش کاتی سەرکۆنەکردن س تۆڵەسەندنەوە نەبوو، بەڵکو کاتی سۆز و بەزەیی بوو.
هەروەها فەرمووی: خودای گەورە ڕێزی لێ گرتم و چاکەی لەگەڵدا کردم و ئێوەی لە بیابانەوە هێنا بۆ ئێرە، بۆئەوەی دوای ئەوەی شەیتان نێوان ئێوە و منی تێک دا، پێک شاد و شکور ببینەوە.
حاڵی یوسف لەو کاتەدا حاڵی چاکەکردن و ئیحسان بوو. ئەو نازونیعمەتانەی باس کرد کە خودای گەورە پێی بەخشیوە و سوپاسی خودای گەورەی کرد. لە براکانی بورا، بە هەموو جۆرێک خۆی لە سەرکۆنەکردن و تۆڵەسەندنەوە پاراست، تەنانەت بە ئاماژەش ئاماژەی پێ نەدا![1]