ناوی کتێب: گوڵبژێرێک لە وتە ناوازەکانی ئیبن قەییم
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: حەمزە بوللوشی
وەرگێڕانی: #قاسم سەلام#
لە کتێبەکەوە:
بۆ بەندە هیچ سزایەک لە دڵڕەقبوون قورستر نییە
ئەوانەی دڵەکانی خۆیان بە دونیا سەرقاڵ کرد، ئەگەر بێت و بە خوا و ئاخیرەتیان سەرقاڵ کردبایە، ئەوا دڵەکانیان لە فەرماییشت و بەڵگە بینراوەکانی ئەودا جیلوەیان دەکرد. بە نهێنیی عەجیب و سوود و قازانجی نایابەوە دەگەڕانەوە لاشەی خاوەنەکانیان
هەرکەسێ سافی و پاکیی دڵی دەوێ، با خوای پەروەردگار بەپێشی هەوا و ئارەزووەکانی خۆی بخا
کاولبوونی دڵ لە ئەمینبوون لە سزای خوا و بێئاگاییدایە. ئاوەدانکردنەوەشی لە ترس و یادی خوادایە
جێی سەرسووڕمانە کەسێ حاجەت و پێویستییەکی دێتە پێش، حاجەت و پێویستییەکەی وای لێ دەکات ڕوو بکاتە خوا بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکات. کەچی لەبەر نەفامی و پشتکردن لە خوا خۆی ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە ناکاتەوە کە بۆچی دڵی مردووە، دڵی خۆی لە نەخۆشییەکانی وەک: گومان و ئارەزووپەرستی چارەسەر ناکات. بەڵام دڵ ئەگەر مرد، ئەوا هەست بە سەرپێچیی پەروەردگاری ناکا[1]