ناوی کتێب: هەڵەکانم.
نوسینی: موحسین ئەمین.
لە کتێبەکەوە:
کاتێک خودا بۆیەکەمین جار مرۆڤی دروست کرد لە باشترین و جوانترین و پیرۆزترین شوێن کە بەهەشتە دروستی کرد و پاشان خودا فەرمانی بەو مرۆڤە کرد لەناو بەهەشت چی دەکەن بیکەن بەڵام دارێک هەیە نزیکی نەکەون بەڵام ئەوان لە بیریان کرد و لەو دارەیان خوارد و خوداش لە جێگای ئەو نافەرمانیە ڕەوانەی سەرزەوی کردن، ئالەو ڕۆژەوە مرۆڤ دەستی کرد بەهەڵەکردن و پێی دەناسرێتەوە.
مرۆڤ هەڵەدەکات بەرامبەر بە خودای، بەرامبەر بە خەڵک، بەرامبەر بە خۆیی، بەرامبەر زۆر شت، ئەوەی گرنگە و لە ئێمە داواکراوە لەسەر کردنی هەڵەکان بەردەوام نەبین نەک نەکردنی هەڵە، دکتۆر أحمد شوقەیری جوانی فەرموو کاتێک گووتی(داوا لەئێمە نەکراوە بگەین بە کامڵیی، بەڵکوو ئەوەی داواکراوە هەوڵدان و تێکۆشانی بەردەوامە بەرەو کامڵیی).
منیش لەو پەرتووکەی بەردەستی تۆ هەوڵمداوە و گەڕاوم بەدوای ئەو هەڵانەی زۆرێک لە ئێمەمانان گیرۆدەیان بووین، بۆیە ناوی پەرتووکەکەشم ناونا(هەڵەکانم) چونکە پێم وایە هەرچی کە گوتراوە و بینراوە و باسکراوە لە کەم و کورتی هی تاکە، ئێمە گەر کارمان کرد بۆ دروستکردنی تاکێکی تەندروست ئەوا ڕاستەوخۆ کۆمەڵگایەکی تەندورستی بەدوادادێت، کەواتە تاکێکی تەندروستم بدەێێ منیش کۆمەڵگایەکی تەندروستت پێشکەش دەکەم.[1]