ناوی کتێب: کێشەی شەڕ
ئەگەر خودا هەیە، ئەم هەموو شەڕانە بۆ هەن؟
نوسینی: دکتۆر سامی عامری
وەرگێڕانی: مەودوود جەبار.
لە کتێبەکەوە:
دەمانەوێت چی بسەلمێنین؟
نوسین لەبارەی بابەتی شەڕەوە، مانا و مەبەستی شاراوەی زۆری ناو دەروون دەئاڵۆسکێنێت و دەشبێتە دەروازەیەک بۆ موناقەشەی خۆش؛ وەک دەشڵێن ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشێت، بەڵام بەندە هەوڵ دەدەم مەبەست و مەرامەکانی بابەتەکە و زنجیرەکەش پێوە
بگونجێنم و نەشهێڵم هەویرەکە ئاوی زۆر لە پێویست بکێشێت، بۆیە ئا بەم شێوەیە پوختی دەکەمەوە:
● ڕوونکردنەوەی ئەوەی کێشەی شەڕ نابێتە بەڵگەیەکی لۆژیکیی یان ڕەپێشخراوەکیی (ترجیحی) نەبوونی خودا.
● ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئیسلام هەستاوە بە پێشکەشکردنی چارەسەرێکی سیستماتیک بۆ گرفتی شەڕ.
● بە لەپێشچاوگرتنی ئەوەی کتێبخانەی عەرەبیی، گرنگییەکی ئەوتۆی بە گرفتی شەڕ لە شێوە نوێیەیەکەیدا نەداوە و، لەو سۆنگەیەشەوە کە ئێمەومانان دەزانین کتێبخانە ڕۆژئاواییەکان خنە خن هەر خەریکی مشتوماڵی ئەم بابەتەن؛ هەروا بێتەوە،
ئەو پێویستییەشی کە خوێنەر هەیەتی بەوەی بزانێت لەوبەری ئاو، لەبارەی ئەم بابەتە مشتومڕخێزە ئیمانی ئیلحادییانەوە چی دەگوزەرێت و دەوێژرێت، هەڵدەستیت بە ڕوونکردنەوەی دیارترین پرسیار (ڕەخنەی)ی ئیلحادی و وەڵامەکانیشیان لەم کتێبەدا، وێڕای ڕوونکردنەوەی لێکۆڵینەوەی ئیماندارەکانی ڕۆژئاوا و دیاریکردنی دیوی ڕاست و دیوی هەڵەی باسەکانیان.[1]