ناوی کتێب: لە بارەی مووسا بۆتان دەدوێم.
ئامادەکردنی: #ئەیاد فەهمی#.
لە کتێبەکەوە:
(ۆهَلْ أَتَاکَ حَدِيثُ مُوسَیٰ)طه 9
ئایا هەواڵ و دەنگوباسی مووسا پێغەمبەرت پێ گەیشتووە.
منداڵێکی شیرەخۆر،
دایکی فڕێی دادەتە ڕووبارەوە،
دوژمن هەڵیدەگرێتەوە و لە ماڵی ئەودا گەورە دەبێت،
دواتر قەدەر دەیبات بەرەو ئەوەی لەگەڵ خودادا قسە بکات!
سەربوردەی موسا بە پوختی پێت دەڵێت:
خودا بەسەر کاری خۆیدا زاڵە.
حەق سەردەکەوێت و کەس بەسەریدا سەرناکەوێت.
مووسا دەگریا، دەنگی گریانەکەی کۆشکی پڕ کردبوو،
شیری هیچ دایەنێکی نەدەخوارد.
فیرعەون و ئاسیا دایەنەکان و پاسەوانانی کۆشک،
هەموو ئەمانە تەنها لەبەر یەک شت بوون،
لەبەر ئەو بەڵێنە بوو کە خودا،
لە نزیک ڕووبارەکەدا بە دایکە بە سۆزەکەی دا
(إِنَّا ڕَادُّوهُ إِلَيْکِ)ئێمە بۆت دەگەڕێنینەوە
متمانەت بە خودای خۆت هەبێت،
کێ لە خودا بەوەفاترە لە بەجێهێنانی بەڵێندا![1]