لە بارەی پێغەمبەر یوسفەوە بۆتان دەدوێم علیە السلام
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: #ئەیاد فەهمی#
[1]
=KTML_SeeMore=بەشێک لە وتەکانی کتێبی لەبارەی یوسف بۆتان دەدوێم=SeeMore_Disc=
﴿ ۆقَدَّتۡ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٖ ﴾
واتە: ئافرەتەکە کراسەکەی یوسفی دڕاند لەدواوە.
لەوەیە یوسف لەم ساتەدا گومانی وابووبێت تیاچووە،
نەیزانی ئەمە دەبێت بەڵگەیەک بۆ ئەوەی پاکیەتی دەربخات،
بە سەرکەوتنە کاتیەکانی زاڵم خەمبارمەبە!
٭٭٭
خەمبار مەبە بۆ،
کراسە دڕاوەکەت،
ماڵە براوەکەت،
ئەسرینە ڕژاوەکەت،
مافە خوراوەکەت.
لەوەیە ببنە هۆکاری ڕزگاربوون و،
سەرەتای بەختەوەریت.
خودا لە کەوتنە ئاسانەکەت،
داهاتووە مەزنەکەت بونیاد دەنێت.
٭٭٭
﴿ ۆأَلۡفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلۡبَابِۚ ﴾
واتە: لە بەردەم دەرگاکە گەیشتن بە عەزیزی میسر.
دڵنیابووە لەو دەمەدا نایەت،
بەڵام چ شتێک ئەوی هێنا؟
بێگومان خودا!
٭٭٭
دەرگاکانی داخست بۆ ئەوەی هیچ کەسێک نەیبینێت،
بەڵام دواتر لەبەر دەرگاکە تووشی مێردەکەی بوو،
ئەو کەسەی خودا نەیپۆشێت، هیچ ڕێگایەک نییه بۆ پۆشینی!
٭٭٭
یوسف ڕایکرد،
بەڵام لەبەر دەرگاکە گەیشت بە عەزیزی میسر،
هەندێ جار بەڵاکان پێکدێن لە چەندین بەش،
ئارامبگرە هەتا خودا دەرووت لێدەکاتەوە!=KTML_SeeMore_End=