جۆری وشە: ناو
بەرچایی: خواردنێکە کە بەیانیان لەگەڵ چاییدا دەخورێ. [1]
بەرقلیان: (هەنبانە بۆرینە)
قاوەڵتی، بەرتێشت، بەرچایی
لە کەرکووکم بەئاب، ئارەق لەبەر گەرما نەکەم چ بکەم؟
کە بەرچایی بە ماستی شل، بە پیاڵێک چا نەکەم چ بکەم؟
هەموو ڕۆژێ سەعاتێ دوان نەبێ، ئاوی ئوتێل دەبڕن
ئەگەر تەرخی دەم و چاو شتن و ئیستینجا نەکەم چ بکەم؟
#هەژار موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!