عەدێ و مەدێ 02
لەناو هەدیقەی دانیشتبووم ئەو کتێبەم دەخیندەوە : کوو دەبیە ملیۆنێر بە حەفتەکی، وەختەکی مەدێ بە مشەوەشی بەژۆرێ کەت، گۆتی : قوربانی ئەو سمێرە قەیتانیەت بم فریام کەوە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر، دیسان قەوماندیتت ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران وابزانم عەدێی برام قەوماندیتی.! گۆتم : مەدێ نەبڕاوە نۆبەتی عەدێیە، چیکردیە، قاتی ئەویش وەکی توو تفەنگەکی بە حەوای وەنەنایە..! مەدێ بەینەکی تەماشای کردم، ئەوجە گۆتی : باشە کوو دەزانی عەدێ ژنی ناوی حەوایە.؟ گۆتم : بەڕاستتە ! گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : وەڵلا هەرلۆخۆم وەگۆ، بەس پێم برێ بزانم چیکردیە ؟ گۆتی : وەڵلاهی گووەکی گەلە گەورەی خواردیە، گوو خواردنەکەی من لە چاوەوی سەلاتەیە..! گۆتم : ئێ دەبرێ چیکردیە !؟ گۆتی : ئەوە دیارە عەزی لێبووە بەو چەقەی نیوڕانێ جووەکی بکوژی، حەواش گۆتیتی : ڕجای خوات لێدەکەم واز بینە، بەو بێ ئاویەی عەیامان مەبە..! عەدێ وازی نەهینایە و ژنەش تەسلیم نەبووە، ئاخیری درۆیەکی کردووە گۆتیتی لەگە مدیری ئاوێ قسەم کردیە، گۆتینی نیو سعاتی دی ئاو دێتەوە، ژنە پێی بڕوا نەکردیە و گۆتیتی : عەدێ ئەتوو پێچ و پەنات گەلە زۆرە، قەت پێت باوەڕناکەم ! عەدێ لەتاو دەردو بەرای خۆی سێ بەسێ تەراقی خواردیەو گۆتیتی : سعاتەکیدی ئاو دێتەوە..! ژنەی بەستەزمان باوڕی کردیە، عەدێ وەکی لە جوو کوشتنێ بوویتەوە، لەسەر لاگونەکی لێی پاردایتەوەو گۆتیتی : دەوجە ئاو دێتەوە، نایێتەوە بەگونم..!
سعاتەک ڕۆییە، دووسعات بوویتە سێ، سێ بوویتە چار، ئاو هەر نەهاتتەوە، ژنە مشەوەش دەبی، سەر لەبن سەری عەدێی دەنێ و دەرێ ئەتوو تازە لەمن حەرامی و تەراقت کەتیە، ژنە وەرەگەڕێتە خۆو دەرێ هەندەم سوندەو هەندەم قورعانە لەکنت دانانیشم، هەتا تەراقت چانەکەیەوە..! گۆتم : ئەو جوو کوشتن و تەراقەی عەدێی چ پەیوەندی بەمن دایە.؟ مەدێ گۆتی : وەڵلاهی خێرت دەگاتێ چارەکی لە عەدێی بکە، وەڵلا وا لە مارێمە لەسە چاو کەتیە، گۆتم : کاکی من خۆ ئەمن مەلا نیمە، وەڵلا هیچی لێنازانم، پێی برێ بڕواتە کن مەلایەکی دیار، یان بابچیتە لیجنەی فتوای..! گۆتی : کورە عیلاجەکمان لێبکە خێرت دەگاتێ، گۆتم : وازم لێبینەو دەردی کابرای گۆتی ئەمن عیلاقەم نیە، دەوجە هەتا زووە خۆ بگەیننە مەلایەکی، گۆتی : یەعنی هیچت پێناکرێ، گۆتم : ناوەڵلا..! مەدێ بەینەکی باش داماو گۆتی : دە مادام وەیە، دوو پەقرەجە ئاویدیشمان بدێ.! گۆتم : ئەرێ کاکە خۆ ئەمن بیرم لە حەوشێ لێنەدایە، ئاوی لەکێ بینم.؟ گۆتی : ئێ هەی ڕەعمەت لەبابت، خۆ بە قالبی پیس نایانێرمە کن مەلای، وەڵلا ئاویان نەبوو خۆش پێ بشۆن..!
دوو پەقرەجەکەم پڕی ئاو کردەوەو دامە دەستی، هەریگرت و ڕێک ڕۆیی، گۆتم : وەرە وەرە، ئەوجارە بژی کێ.؟ گۆتی : وازم لێبینە با دوو گوللەی موختار کوژت پێوە نەنێم..!
مایتی..[1]