عەدێ و مەدێ 05
ئەسمەر و حەوا بە جواب هاتن و گۆتیان : ئەرێ بەس نیە، مێشکی سەری ئەو پیاوەتان برد، کاکە خۆ بە زۆری نیە، کابرا تێناگا و تەواو، دە وازی لێبینن ! عەدێ گۆتی : ئەنگۆ خۆ لە ئیشی عیزب هەرمەقورتێنن، ئەمە دەمانەوێ کەسبی بکەین، مەدێ گۆتی : ئەوە بە مەزرەعە و وەنەوشەی نەبی کەسب نابی، ئەوجە وازی لێ بینین باشترە، عەدێ گۆتی : عەلا کولین، بەران با پێت برێم، ئەوە دەبمە جیرانت، ئەوجە دەبی دەوعەتەکەی بکەی بەو بۆنە خۆشەی ! لەدری خۆم گۆتم : وەڵلاهی ئەو دوو کارخانچیە قوڕم بە سەری دەکەن !
دوو سێ ڕۆژ پێچوو لە دەرکەی درا، چووم کردمەوە، دیتم مەدێیە، ڕانک و چۆغەرەکی بلوری لەبەر کردبوو، مشکیەکی لە سەری نابوو، سەر و سمێری یەک پارچە لە سبوغی هەرینابوو، سەت سوندت دەخوارد دەتگۆ پشیلەیە و چوویتە بن سێری نانی ! سەلامی کرد و گۆتی : یاڵلا با بڕۆین ! گۆتم : کێوە ؟ گۆتی : عەدێ وا ماری دەینیتە خوارێ، با بچین هاوکاری بکەین ! گۆتم : ئەمن سەگە پشت هێشەکم هەیە، ناوێرم دەست بدەمە چشتی، گۆتی : موشکیلە نیە لە دیار ڕاوەستا و قسەی قەرەو قەرەومان لۆ بکە !
وەگە مەدێی کەتم و چوومە کن ماری عەدێی، عەدێ بە خۆی لە دیار ڕاوەستابوو، هەشت نۆ جاحێری لە مارەکەی بەردا بوو، زوو زوو دەیگۆ : سەگبابینە ئاگا و لێبی چشتەکی نەشکێنن ! ماندی نەبوونمان لێ کردن و پاشان گۆتمە مەدێی : عەدێ منداری زۆرە ؟ گۆتی : چشتەکی وەها نیە، هەشت نۆ سەرکە و بنکەی هەیە ! گۆتم : وەڵلاهی عەدێ بێنی نەدایتێ، شەو و ڕۆژ لە خەبات دابووە، گۆتی : وەڵلا ئەوە بە حسابان لێی گرتیتەوە، دەیگۆ مندار زۆری باش نیە، دەنا ئەگەر جار جار ڕێستی نەدابایێ هەونکە شازدەی هەبوو !
وەختەکی دیتم عەدێ گۆتی : دەی کوڕم زوو ئەو قیڕەی ئاگر تێبەردەن ! گۆتم : قیڕی چ عەدێ ؟ گۆتی : وەڵلا تاسەکی لە پێش دەرکەی دروست دەکەم ! گۆتم : کاکی من، ئەتوو وەزیری، مدیر ئاسایشی، مەسوول میحوەری، تاسەی لۆ دەکەیی و کۆرانەکەمان لێ تێک دەدەی ؟ گۆتی : موشکیلە ئەوەیە ئەتوو تێناگەی، ئەگەر تێگەیشتبای ئەو ڕەقنەت نەدەگرت، باشە سبەینێ تڕومبێلەک لە مندارم بدا و بیکوژی، ممکینە ئەتوو گوونی خۆتم لۆ لە خمی بنێی، وەنیە..!
مایتی..[1]