عەدێ و مەدێ 13
لە دەرکەی درا و چووم کردمەوە، دیتم مەدێ یە، گۆتی : بێ زەعمەت ئەو تڕومبێلەت لێرە لابە، با ئەو پیکابە پشتا و پشت بێتە پێش دەرکەیمە، گۆتم : خێرە ؟ گۆتی : وەڵلا گۆلکەکی دەرەجە ئێکم کڕیە، بڕوات هەبی هەند بە گۆشتە هێلکەی لەسە پشتی دانێی ڕادەوەستی ! گۆتم : خوا قبوری کا، دیارە پیاوەکی خێر کەریشی، گۆتی : وەڵلا دەیکەمە خێر لۆ سەدەقەی سەری خارم، گۆتم : خارت چیتی نەخۆشە ؟ گۆتم : نەخۆشە و نەخۆشیش نیە ! گۆتم : باشە خارت لۆ بەخۆی نایکا، ئەتوو لۆی دەکەی ؟ گۆتی : دەتوو تڕومبێلەکەت لابە، ئەوجە تێت دەگەینم، چونکە ئەتوو بە ئاسانی تێناگەی !
تڕومبێلەکەم لابرد و پیکابەکەش قوونی سوڕاند و ڕووی لە دەرکەی ماری مەدێی کرد و گۆلکیان هینا خوارێ، مەدێ دەلینگی شەرواری هەتا چۆکی هەرکرد و قۆری کراسیشی هەرکرد و ئێک دوو جار مەورەدی بە چەقووی داهینا و دەستی دا گوریسی و گۆتیە من : دەوجە وەرە ئەو دیووی گۆلکی بگرە با دەست و پێی ببەستینەوە، چارەم نەما سەری گوریسیم لێ وەرگرت و پێکەوە گۆلکمان سندم کرد ! گۆتم : پێت نەگۆتم : لۆ خارت بە خۆی خێرێ ناکا ؟ گۆتی : کورە لۆ خارم نیە نە، مەخسەدم مەسوولەکەی خۆمە، ئەمن عسابی خاری لۆ دەکەم، گۆتم : ئەوجە لۆ ئەتوو خێری لۆ دەکەی ؟ گۆتی : وەڵلا عەمەلیاتەکی کردیە و لە خوای بە زیادبی بە سەلامەتی دەرچووە ! گۆتم : ئەوجە ئەتوو وەزعت ئەوەندە باشە، هەتا گۆلکی بکڕی و لۆی بکەیە خێر ؟ گۆتی : ئەمن بەلاش نارێم ئەتوو تێناگەی، ئاخر چت لێبکەم وەکی تێنەگەی، ڕەعمەت لە بابت، چار ڕۆژیدی وەسلەکی دەنووسم و پارەکەی بە دوو قات وەردەگرمەوە ! گۆتم : ئەوجە لە وەسلی دەنووسی پارەی گۆلکی ؟ گۆتی : ئا ئا، کێ بە کێیە، وەکی کەر تەعین بکرێ و بایی سەتان ملیۆنی پارە لۆ عەلەفی سەرف بکرێ، لۆ گۆلکی سەرف ناکرێ ! گۆتم : دەترسێم خارت وەزعی شڕ بی و مەکینەیان لۆ تەعمیر کردبیتەوە، ئەو بە تەناش هەستی و ئەتووش گۆلکی لە عاردی دەی ! مەدێ سەرەکی باداو گۆتی : تێناگەی نا، فایدەی نیە با گۆلکەکەی سەر ببڕم، مەدێ چەقووی بە ملی گۆلکی داهینا و گۆلک خۆی ڕاپوچڕی، هەتا لەقە گرتی لە نیوچەوانی مەدێی دا، مەدێ دوو تەقلەی لێدا و کەتە ئەو گۆڕەی !
مایتی.[1]