عەدێ و مەدێ 15
عەدێ شفتی بە عاردی دادا و هەریکێشا دەبانچەیی و گۆتی : چ گەوادەک مەدێی برامی کووشتیە، وەڵلا دەبی بەو دەبانچەی بیکەمە بێژینگ ! گۆتم : گۆلک، گۆتی : گۆلک ؟ گۆتم : گۆلک ! گۆتی : ئەوە ئەتوو بە من ڕادەبوێری ؟ گۆتم : ناوەڵلا، ئەو گۆلکەی کڕیبووی سەری ببڕی لۆ سەدەقەی سەری خارت، لەقەکی لە مەدێی دا و دەرپەڕی، هەونکە مەدێ وا لە حەوشێ کەتیە و ئەمنیش وا لە دوو گۆلکی دەگەڕێم ! گۆتی : باشە بچمە دوو گۆلکی یان مەدێی ؟ نەء گۆلکەکە مهیم ترە، چونکە سەدەقەی سەری خارمە، ئەوڕۆ نانەکە لە دەستی خارمە، ئەو ساغبی سندان لە مەدێی دا ! یاڵلا با لە دوو گۆلکی بگەڕێین.!
لەگە عەدێی ئەوسەر و ئەوسەری کۆرانێمان کرد هیچمان نەدیتەوە، گۆتم : کاکە، بە تڕومبێلی بگەڕێین باشترە، کێ دەرێ کابرایەک نەیهاویشتیتە ناو پیکابەکی و نەیبردیە ! گۆتی : وەکی برێی دەرێی خەریکە هەندۆکەکی تێبگەی !
لەگە عەدێی غارمان داوە لای مارێ، عەدێ گۆتی : بە پیکەبی مەدێی دەچین باشترە، چووینەوە ماری مەدێی، دیتمان قیتیان کردبۆوە و پاری بە دیواری دابوو، ئاویان بە دەم و چاوی دادەکرد، عەدێ سینگی گرت و دوو سێ جار هیناو بردی و گۆتی : مەدێ، کورە مەدێ ! مەدێ بە عەستەم چاوی برند کرد و نووزەکی لێوە هات، گۆتم : دەرێی شهادەی هینا، ئەسمەر ئاوڕەکی داوە و گۆتی : دەرێی خێرەکت لە خۆ گرتیە، وەها زوو مۆرت لێدا ! کیژەکی گۆتی : ناوەڵلا گۆتی : گۆلک ! عەدێ بەو قسەی گۆلکی بە بیر هاتەوە و گۆتی : کورە بابڕۆین گۆلکی ببینینەوە، درەنگە، ئەو سویجەی پیکابیم لۆ بینن ! هەندی دەمێ سویجیان هینا و ئەمن و عەدێ سواری پیکابی بووین و دەرپەڕین، سێ چار کۆرانمان کرد و هیچمان نەدیت، گۆتم : وابزانم گۆلکەکەمان فت ! عەدێ گۆتی : کێواچی هەر دەیبینینەوە، دوو سێ کۆرانی دیمان کرد، وەختەکی دیتم گۆلکەک لە ناو مانتۆڕەکی سێ تایەیە و وەکی تەلقەی دەڕوا، گۆتمە عەدێی : گۆلکم دیتەوە بکەوە دوو ئەو مانتۆڕەی !
مایتی.[1]