عەدێ و مەدێ 16
عەدێ پێی لێنا و کەتە دوو مانتۆڕی سێ تایە، ها لێرە ها لەوێ، وەختەکی لایدا کۆرانەکی، هەتا ئەمە گەیشتینە سەری کۆرانێ، مانتۆڕ بزر بوو، عەدێ دەماری مێشکی هەمووی جۆت بوون، گۆتی : بەس بزانم ئەو سەگباب خێوە کێوە چوو ! گۆتم : وەختی قسان نیە کۆران بە کۆران لە دووی بگەڕێ، ناچینەوە مارێ هەتا گۆلکی نەبینینەوە، بەران عەدێ ئەتوو برێی ئەو گۆلکە بە پارەی حەرام نەکڕابی، یان لۆ کابرایەکی حەرام زادە لە عاردی نەدرێ، لۆیێ ئەوها تێی تەقاند ! عەدێ گۆتی : ئاخر وەکی ئەمن و مەدێی برام دەرێین تێناگەی، ئەتوو چڕ و چاوت خوار دەکەی، کاکە تێناگەی وەڵلا تێناگەی بیللا تێناگەی ! گۆتم : ئەرێ عەدێ، باشە ئەوە عیلمی زەڕڕەیە یان چوونە سەر مانگێیە ئەمن تێناگەم ؟ گۆتی : ئا هەه، ڕاوەستە با تێت بگەینم ! عەدێ ویستی وتارەکم لۆ بدا و پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبم لۆ بخینتەوە، لە هیکڕا ماتۆڕەکە بە دەرکەت ! گۆتم : عەدێ واز بینە گۆلک هاتەوە مەیدانێ ! عەدێ پێی لێنا و کەتە دوو مانتۆڕی، باشبوو مانتۆڕ چووە کۆرانەکی ئەوسەری قەپات بوو، کەتینە دووی و گرتمان ! عەدێ پیکابی ڕاگرت و هاتینە خوارێ، لۆ کابرای چوو، گۆتیە کابرای ئەوە ئەو گۆلکەی کێوە دەبەی ؟ کابرا بێ ئەوەی سەر برند کا، گۆتی : نافرۆشم ! عەدێ ئەعسابی نەما، گۆتی : چ نافرۆشی تڕکەن ؟ کابرا گۆتی : ئیحتیرامی خۆت بگرە، با نەتدەمە بەر کەللان ! عەدێ ڕووبووە کابرایی و ڕایکێشا، هەند بە قووەت ڕایکێشا، مانتۆڕ لەگە برند بوو و وەرگەڕا، گۆلک لە بۆدی کەتە خوارێ و دەپەڕی ! گۆتمە عەدێی کورە گۆلک دەرپەڕی واز لە کابرای بینە ! عەدێ هەر لە جێوە هەتا مست گرتی لە چاوی کابرای دا و شرپەی هات، کابرا کەتە ئەو گۆڕەیی و هاواری کرد : ئەی بابە چاوم کۆرە بوو !
هەتا ئاوڕمان داوە گۆلک لە بە چاومان بزربوو، لەگە عەدێی کەتینە دوو گۆلکی، زانیمان نایگەینێ، گۆتم : بڕۆ پیکابی بینە گۆلک لە جادەی پەڕیەوە ! عەدێ غاریدا پیکابی بینی، تەماشا کابرای مانتۆڕم کرد، دیتم وەکی کێشکەی سەربڕای لەجێی خۆی هەردەپەڕی، عەدێ پیکابی هیناو سوار بووین، عەدێ وەکی تەیارەی دەیهاژووشت، گۆتم : کاکە لە سەرەخۆ باژۆ، با ئێکەکی نەکوژی، عەدێ چونکە زەلامەکی زۆر کەر بوو، گۆتی : یان ئەمن یان گۆلک !
مایتی.[1]