عەدێ و مەدێ 17
عەدێ پێی لێناو گەیشتینە سەرجادەی، دیتمان گۆلک پەڕیبۆوە ئەوبەری جادەی، چونکە جادەکە دوو سایت بوو، دەبا لە فلکەکی بسوڕێینەوە، شەنسی مە فلکە زۆر دوور بوو، عەدێ پێی لێناو وەکی تەیارەی دەرپەڕی، گۆتم : کاکە سەبر باژۆ، با ئێکەکی پان نەکەیەوە، گۆتی : ئەتوو بڕۆنێ فلکەکی سەگباب لەو ناوەی نیە، وەڵلاهی دەرێم بەسە ڕەسیفی بکەوم ! گۆتم : چشتی وەها نەکەی، وەڵلا پیکابەکەت عەدم دەبی و بنی هەمووی شەق و پەق دەبی ! گۆتی : خێرت دەگاتێ بێدەنگ بە، با خۆم بە دیوارەکی دانەدەم ئەتووش و خۆشم بکوژم ! گۆتم : باشە کاکە باشە، ئەوە بێدەنگ بووم !
عەدێ لە مشەوەشیان فلکەی بەجێهێشت، گۆتم : کورە ئەوە فلکە بوو لۆ نەسووڕایەوە ؟ عەدێ هەتا ئیستاپ هەبوو گرتی، تڕومبێلەک لە پشتمان بە تووندی ئیستاپی گرت و گەیشتە سەرەمە، خوا ڕەحمی کرد سووکانی سوڕاند و لەمە تێپەڕی، ئەگەرنا تڕومبێلەکەی ڕاست دەچووە ناو تڕومبێلی مە، کابرا سەری دەرینا و هەزار جوونیدا، عەدێ هەر وەرامیشی نەداوە، پیکابی دا بەگ، بە حساب بگەڕێتەوە پاش، دوو هەزار هۆڕنیان لۆ لێداین، توومەز پشتمان یەک ڕێزە تڕومبێل بوو، عەدێ ئەعسابی نەما، لە ڕکان هەزار جونی بە گۆلک و مەدێی برای دا ! چارەی نەما ناچار بوو لۆ پێش بڕوا، بەینەکی باش ڕۆیشتین ئەوجە گەیشتینە فلکەکی، هەند بەتووندی سوڕاوە، پیکاب سێ چار جار لۆ ئەولا و ئەولا چوو، گۆتم سەتا سەت وەردەگەڕێین، خوا ڕەحمی کرد بەسەلامەتی دەرچووین، عەدێ پێی لێنا، وەختەکی لۆریەکی گەورەی پڕ بار لە فەرعەکی هاتە دەرێ و سایەقەکەی دەستی هەردەشەقاند و دەیگۆ مێنە پێش، عەدێ ئیستاپەکی گرت و مووەک مابوو لە لۆری بدا، گۆتیە سایەق لۆری، ڕێمان کە ئیشمان هەیە دەبی بڕۆین ! کابرا گۆتی : سەبرەکی بگرە بەس بسوڕێمەوە ڕێت دەکەم، والحاسر پێنج شەش دەقەی ڕاوەستاین هەتا لۆری بە سێ چار جاران سوڕاوە !
خوا ڕەحمی کرد لە لۆری قورتار بووین، چووینە جێی گۆلکەکەی، گۆلک دیار نیە، بگەڕێ بسوڕێ هیچ نیە، لەو ناوەی لە چەند کەسمان پرسی هەموو دەیانگۆ نەمان دیتیە، جاحێرەکی کۆسە هات، هیچ مووی پێوە نەبوو، پەنجەی لۆ دەرکەکی درێژ کرد، گۆتی ئەوانە گرتیانەوە و بردیانە سەرێ ! گۆتم : سەرێ کێندەر ؟ گۆتی : ئەو شووقەی لەسەر ئەو دوکانانە، زوو فریا کەون هەتا سەریان نەبڕیە، وەڵلا ئەوانە سەی بە پیستەوە دەخۆن !
مایتی.[1]