عەدێ و مەدێ 20
بنیامین گۆتی: ئەدی تەئید موختار ؟ پۆلیسەک گۆتی : هەونکە ئەو هێن و منهێنەی ناوێ، یاڵلا پێشمان کەوە، بنیامین گۆتی : هەونکە بەچ لۆتان بسەلمێنم ئەو گۆلکە ئیمنە ؟ گۆتم: باشە ئەتوو ئەو گۆلکەت لە کێبوو ؟ گۆتی: لە مەیدانێ عەیوانان کڕیتم، گۆتم: تەواو، دە وەسلەکەی دەرینە و پیشانیان بدە ! پۆلیسەک گۆتی: باشە جەنابت محامی ئەو پیاوەی، بەمن نارێی ئەو تەکبیرانە چیە لۆ بنۆی دەکەی؟ گۆتم: بنۆ کێیە؟ گۆتی: ئەو گۆلک دزە ! بنیامین دەستی لە گیرفانی ڕاکرد و گۆتی ئەوەش وەسلی کڕینی ! پۆلیسەکە لێی وەرگرت و گۆتی: ئەوجە کێ دەرێ تەزویر نیە، ئەمە وەکو حکومەت دەبی هوردبینی لەو وەسلەی بکەین ! گۆتم: هەونکە بە کوردی و بە کورتی برێن گۆلکەکەی لرف دەکەین و ئیللەڵلا و بڕایەوە! ئێک لە پۆلیسەکان گۆتیە من: دەڕۆی یان لوولت دەین و بتهاوێینە ناو پیکابی؟ گۆتم: خوا بکەم ئەنگۆ ئیزنم بدەن، ئەمن هیچم ناوێ ! گۆتمە بنیامینی گەردەنی عەدێی ئازاکە، بە غەرەتی لە تووی دا، گۆتی: وەڵلاهی گەردەنی ئازاناکەم و لە سەر پردی سیڕاتێ ڕایدەگرم، دەزانی چشتۆ مستی لە ناو چاوی دام، بڕوا بکە ئاگرم لە چاوی برند بوو !
ئەمن ئەوانم بە جێ هێشتوو گەڕامەوە لای مارێ، ئەوجە نازانم پۆلیسەکان گۆلکەکەیان داوە بنیامینی یان لوولیان دا، گەیشتمەوە کۆرانێ، دیتم قەرەبارغیەکی زۆرە، گۆتم خوایە بەخێری بگێڕی، وەکی زەینم دایێ دیتم ئەسمەر و حەوا وا لە سینگی خۆیان دەدەن و شینی دەگێڕن! گۆتم هەبی و نەبی یان عەدێ یان مەدێ مردیە، غارم دا لۆلای ئەسمەر و حەوای گۆتم تێم بگەینن چبووە؟ گۆتیان: بگە عەدێ و مەدێی ئێکدیان خلاس کرد! گۆتم: ئێ لۆ؟ گۆتی: گۆلک بزانی، عەدێ گۆتی: ئەو مەسوولە تڕکەنە ئەوەی ناینی گۆلکی لۆ سەر ببڕین! مەدێش توڕە بوو، گۆتی: جوون بە داک و بابم بدە بەس جوون بە خارم نەدەی! ئیدی پڕیان دا ئێکدی! گۆتم: ئێ تازە هەردووک بوونە جەنازە، کێڕان وەخۆکەتن !
مایتی.[1]