ناوی کتێب: ڕێبەری ماڵ بۆ پەروەردەی منداڵ.
نوسینی: ئیسماعیل شێخانی.
لە کتێبەکەوە:
مناڵ جوانی دونیایە، مایەی ڕۆشنایی چاوی بابەو دایەیە، ئاوەدانی ماڵ و دیوەخان و بەرهەیوانە، نەمام و کەرەستەو سەرمایەیەکی گرنگی دونیاو دوا ڕۆژی دایبابە، هەبوونی مناڵ بەخششێکی گەورەیی خواییە، بەڵام بەمەرجی گرنگی پێدان و پەروەردەو مشور لێخواردن.ئەگەرنا بێتوو چاودێری نەکرێت و خەمی پەروەردەکردنیان نەخورێت بێگومان دەبنە نیقمەت و بەڵاو گوڵی ژیانمان دەژاکێنن.بۆ ئەو مەبەستە هاتووم پڕۆگرامێکی چل وانەییم خستۆتە بەر دەستوو دیدەتان کە هەڵقوڵاوی چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدارمانە دروودی خوای لەسەربێت کەوەک خولێکی چل ڕۆژی وەهایە لەچوار بواری یەکخواپەرستی و پاکو خاوینی و نوێژو ئادابە شەرعیەکان.بەو ئومێدەی ببێتە ڕێبەرێکی کارای پەروەردەی مناڵ و نەوجەوانانمان لەسەرجەم ماڵ و بنکە پەروەردەیی و سەنتەرو ڕێکخراوەکاندا.[1]