شەهید حوسێن شیروانی.. ناوێک لەبیرناکرێ
نوسینی :نبیل عریف خدر
رەحمەتی حوسێن مەولود نەبی شێروانی ساڵی 1930 لە #هەولێر# لە دایک بوو , وئەسڵی خۆیان خەڵکی شارەدێی شێروان مەزنە کە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆرە.
باوکی عەقید حوسێن , لە کۆلانە تەسکەکانی گەرەکی خانەقا کوژرا کە تووشی دوو سەرخۆش دەبی ئامانجیان تەعەدا کردن بوو لە ئافرەتێک , ئەویش وەک مرۆڤێکی بە غیرەت هەوڵ دەدا ئافرەتەکە ڕزگار بکات بەڵام یەک لە سەرخۆشەکان چەند چەقووی کوشندەی لێدەدا ولەخینی خۆی وەردەدا وەفات دەکات. قاتیلەکان هەڵدێن وئافرەتەکە ڕزگاری دەبێ. دوو کوری لەدوای خۆ جێ دەهێلی , حوسێن وئیسماعیل , لەگەڵ حەنیفەی خوشکیان.
پاشان ئیسماعیل ئەرک وجێگای باوکی دەگری وخوشکیان وەفات دەکات وحوسێن خوێندنی دواناوەندی تەواو دەکات دەچیتە زانکۆی پۆلیس کلیە الشرطة. وەردەگیرێت لە خولی 5 ساڵی 1948 وبروانامەی وەرگرت پاش 3 ساڵ 1951 ولەگەڵ دەرچونی دەست بە خزمەت کردنی کرد لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا , #کەرکووک# , قەزای ڕاوەندوز , حیلە , سلیمانێ , هەتا بوو بە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ساڵی 1968 هەتا بەیانی 11 ئادار 1970 کە ئەو ساڵانە خزمەتی زێرینی شەهید عەقید حوسێن بوو.
رەحمەتی شێروانی خزمەتێکی زۆری شاری هەولێر کرد. وە پەیوەندێکی پەتەوی پەیدا کرد لەناو خانەوادەکان وکەسایەتی شاری هەولێر , وە توانی دەیان کەس لە پۆلیس دەمەزرێنی جگە لەوەی کە باشترین یاریزانانی هەولێری ئەو کات دامەزراند وتیپی پولیس دامەزراندن بۆ تۆپی پێ وبایخەکێ زۆری پێدا وباشترین تیپ بوو. دۆستاتی هەبوو لەگەڵ کەسایەتی هەولێر , ویارمەتی خانەوادەکانی هەژار زۆر دا.
رەحمەتی چەندین بروانامەی زانستی بەدەست هێنا جگە لە زانکۆی پۆلیس , وەک بروانەمەی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای باڵای زمان 1964 , وبروانامەی زانکۆی بەغدا لە یاسا 1968. وبۆ بروانامەی ماجستیر وەرگیرا لە قاهیرە بەڵام پێرانەگەیش ودەستگیر کرا.
شایەنی باسە شێروانی لە 20/6/1958 تاکو #06-01-1959# شاندی عێراق بو بۆ ئەمریکا وبروانامەی باڵای وەرگرت لە بواری لێکۆلینەوەی تاوان لە زانگۆی پۆلیس ئەمریکا..
پاش ئەوەی حکومەتی بەعسی درندە هەستی بە پیشکەوتن وخزمەتکردن ونزیک بونەوەی لە جەماوەر وشۆرش , ڕۆژی 5/11/1971 دەستگێر دەکری ڕەوانەی ترسناکترین وخەتەرترین زیندان دەکرێ ئەوەی ناوی قصر النهایە , بوو کە موجریم گەورەی نازم گزار سەرپەرشتی دەکرد , مەحاڵ بوو ئەوەی بچیتە ژوورێ بە پێیەکانی خۆی بێتە دەرەوە , ئەو زیندانە پیسە کە بە سەدان قارەمانی عێراق و کوردستان بە تایبەت هەولێر لەوێ شەهید کرا وزۆربەی جەنازەیان نەدانەوە. وە ڕۆژی 23/11/1972 پاش تەعزیبەکی زۆر شەهید کرا وجەنازەیان ناردەوە وبروانامەیێکی وەفاتیان لۆ دروست کرد بەدرۆ و ئامادە کرا گوایە خۆی وەفاتی کردوە. وە چەند هەوڵ درا پیش شەهید کردنی ئازاد بکرێ بە ڕێگای پارێزەرەکانی نزیک نازم گزار یاخوت کە ڕەحمەتی مەڵا موستەفا داوای کرد ئازاد بکرێ , بەڵام لەدەستی جەڵادەکانی بەعس ڕزگاری نەبوو. ومناڵەکان وخێزانی بێ نازی ئەو مانەوە.
جەنازەی هاتەوە شاری هەولێر وبە سەدان کەس بەشدار بوون بە خاک سپاردنی لە گۆرستانی ئیمام محمد.[1]