ئەوێ ڕۆژێ وەهابوو
دوای ئەوەی ڕۆژی 17ی 7 لە زيندان بە لێبوردنی گشتی ئازادکرام پەيوەنديم بە هێزی پێشمەرگەوە کردەوە، کە لە مانگی 7 سالی 1980 دوورۆژ بوو پەيوەنديم بە پێشمەرگەوە کردبوو بەهۆی ڕاکردنم لەسەر ناردنی ڕۆنيۆو ئامێری چاپ گەرامەوە پيشمەرگايەتی و چومە گوندی باليسان ئه و کات بارەگای پيشمەرگە تازە هاتبوە ئەوێ لە دوای گوندی وەرتێ، هێزی پيشمەرگە زۆربەيان بێ چەک بون، منيش چەکم نەبوو، ڕۆژێکيان ناسياوێکمان هاتە باليسان و چاومان بەيەک کەوت گوتی ئەوە براگەورەکەت هەزار ديناری داومەتێ بۆتۆم هێناوە بۆ ئەوەی برۆيتی ولاتانی دەرەوە، چونک ئه و لە شۆرشی ئەيلول 9 سال بوو پيشمەرگە بوو ئامۆزايەکيشمان بەناوی محمد چاوجوان لە گەل ئه و شەهيد بووبو، لە شۆرش زۆر بێئومێد بوبو، گوتبوی با ئەويش وەک ئەويتر شەهيد نەبێ و خوێنی بە فيرۆ دەروا، من کە هەزار دينارەکەم وەرگرت هەر ئه و ڕۆژە گوندێکی نزيک لە باليسان هەبوو (به ناوی ميرگه سه ڕ)قاچاغی چەک فرۆشتنی لێبوو چوم کلاشينکۆفێکم به و پارەيە کری و لەگەل 6 مەخزەن، لە جياتی ئەوەی برۆم بۆ دەرەوە ئيمە وەزعی مالەوەمان زۆر باش بوو چەکم هەلگرت و گوێم لە قسەی براکەم نەگرت، ناوە ناوە ئه و پارەی بۆ دەناردم لە پيشمەرگايەتی کەس خاوەنی پارەی خۆی نەبوو، بەيەکەوە پارەکەمان بە خواردن يان جگەرە بۆ جگەرەخۆرەکان خەرج دەکرد، گيرفانی هەر پيشمەرگەيەک بۆ هەموان بوو، وەک ئێستا نەبوو گيرفانی هەموان بۆ يەک کەس بێت يان چەند کەسێک، ئەوکات وا پەروەردەکرابوين، ئێستاش خەلک پەروەردەدەکرێ چۆن مافی خەلکيترو هاورێکانی بخوات، هەمويان وا لێراهێناون کە چۆن هەلپە بکەن بۆ گەيشتن بە شتێک کە دەشزانێت مافی ئه و نيە، دەزانی شايەنی ئەوەنيە سەرکردەبێت کەچی دەست و پێ ماچ دەکاو (.......) تا بگاتی، دەزانێ شايەنی وەزيری و پەرلەمانتاری نيە و شەرەفی خۆی دەخاتە ژێر پێيان تا بگاتە سەر کورسيەکه و تا مافی خەلکيتر لوش بکات، بەراوردی مرۆڤی هەينێ و ئێستا بکە چەند لە يەک دورن، بۆيە ئەوانی جاران ئازاو شەرکەربون ئەوانەی ئێستاش (.......) و ترسنۆک و(.......) هيچی پيناکرێت لە شەهامەت و خۆ بەختکردن.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 349 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!