ناونیشان: ژیان جوانە
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#[1]
ژیان هەمیشە بەسەختیەکانیەوەجوانە، ئەوکاتەی کەژیان ئەیەوێ چۆکت پێ دابدات تۆ ئەژنۆی بشکێنە...
بەهیواو ئومێدو سەوزبونەوەی خەونەکانت جوانترین دیاریت با پێکەنینەکەت بێت، ئەوکاتانەی دەوروبەر ئەیانەوێ فرمێسکت ببینن هەمیشە بەهێز بە خەندەکانت لە ڕوخسارت هەرگیز با دانەبڕێ پێکەنینەکەت بکە دیاریەک و بیبەخشە بە ئەو بەناو دۆستانەی ئاواتەخوازن فرمێسکت ببینن...
هەمیشە تۆوی ئومێد لەزەویی نائومێدیدا بچێنە، بەموحیبەت و خەنینەوە ئاوی بدە، ئەوسا ئەبینی کەژیان هەرگیز ناتوانێ چۆکت پێ دابدات، هەمیشە پشت بەخودا ببەستەو هەمیشە سوپاس گوزاربە دەردە دڵت هەمیشە با بۆ خوداکەت بێ نەوەک بەندەی خوداکەت مرۆڤەکان عادەتیان بەوە گرتوە ئامادە نین گوێ بەدەردە دڵەکانت بدەن گویشت بۆ بگرن لە دوو حالەت زیاترت بۆ دەرناکەوێ $یەکەم$ گوێت بۆ ئەگرن و بەختەوەر ئەبن لەناخەوە کە ئەبینن وا شکاوی و دەردد هەیە بەلام بە ڕوخسارێکی درۆینەوە ئەلێن هیچ نیە خودا یاوەرت بی و تێ ئەپەرێ.
$دووەمیش$ گوێت بۆ ئەگرن و هیچیان لەدەس نایە بەراستی چونکە ئەوانیش تەنها بەندەیەکن و لە کۆتایی و یان لەدڵی خۆیان ئەلێن ئیمەش دەردمان کەم نیە لەهەردو باردا بۆت دەرکەوی بەندەکان هیجیان بەدەس نیە تەنها خودی خودایە هەموو شتی بەدەسەو گۆرانکاری ئەکا لە ڕازێکی شەوانەی خودات دەریخەو بچرپێنە بە گویی زەوی ئەو لە حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان گویی بۆت گرتوەو بە کردارەوە لەگەلتەو هاوکارتە.