ناونیشانی بابەت: بۆن و بەرامەی نیەت
نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#[1]
زنجیرەی یەکەم
نیەت لە قۆناغ و ژیانی مرۆڤ دا...
ئێمەی مرۆڤ هەر لەسەرەتای بونمان و وجودمان لەم سەرزەویە، بەجۆرێک و بە ڕێکارو ڕێگایەکی تایبەت بەخۆمان پەروەردەبووین هەرلەقۆناغی شیرە خۆریمانەوە ئەبینین مناڵەکان هیچیان لەیەکدی ناچن،
مناڵ هەیە زۆر گرۆزو گرینۆک و کەم خەو بەجوڵە جوڵە، هەشمانە زۆر نەرم و نیان و بێ گریەو کێشەیە.
گەشە بەردەوامەو پەروەردەش ڕۆڵی خۆی هەیە، بۆهەریەکێکمان و کاریگەری بۆ گەورەبوونمان..
لەتەمەن و قۆناغی سەرەتایی لەمامەڵەو هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکدی و دەوروبەر مناڵ هەیە لەوقۆناغەدا زۆر شەڕانی و بزێوە تەنانەت لەقوتابخانەو ناو هاوڕێکانیشیدا لەگەڵ کەس ناگونجێ هەمیشە حەزی بەتاک ڕەوی و حوکمی کوێرانە هەیە.
گەشە بەردەوامەو مرۆڤ ئەگاتە سەردەمی هەرزەکاری و کامڵ بوون و لەدوایدا بەرەو ڕۆچوونی تەمەن
قەدەرو مردنیش دیاری خودایەو لەهەروێستگەیەکی ژیاندا بۆمان بوەستێ ئەوا سەرئەکەوین.
ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ قسەی لەسەر بکەم بۆهەریەکێک لەو قۆناغانەی کەباسمان کرد نیەتی دڵ و خودی کرداری مرۆڤ شەرتە.
نیەت دوو جۆری هەیە نیەتی باش هەم خراپ...
لێرەدا و لەم زنجیرەیەدا ئەمەوێ باسی نیەتی باشی دڵی مرۆڤەکان بکەم...
نیەتی باش لەدڵدا بۆ بەرامبەر هەمیشە جوانی ئەبەخشێتەوەو ئەبێتە بەرگێکی پۆڵاین بۆ بەرامبەرو ئەبێتە باخێکی پڕ گوڵی بۆندار بۆ ژیانی..
لەهەمان کاتدا خودی کەسەکە خۆی هەمیشە بەو نیەتە باشەی کە لەدڵیایەتی بۆ کەسی بەرامبەر بۆخودی خۆی بۆ کارەکەی...هتد
وا لەخودی کەسەکە ئەکات هەمیشە بەپەرۆش و خەم خۆرو پاک بێت وەک ئاوی کانی وەهەمیشە بەویژدانێکی ئاسودەوە ژیان بکات.
پیرەمێری شاعیر ئەڵێ
نیەتت چاک بێ ئیش ئەبەیتە سەر
درەخت زڕ نەبێ هەربۆت یەتە بەر
کەواتە نیەتی باش هەمووکاتێک سامانێکی بەنرخەو زۆربەی مرۆڤەکانیش پێی هەژارن.