دەقی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری کوردستان
ئه و تاوانبارەی خێزانە کوردەکەی لە بەغدا کوشت دەستگير کرا
دوای ئەوەی زانياريمان دەستکەوت کە ئه و بکوژەی شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێکی کوردی بەشێوەيەکی زۆر دڕندانە کوشتووە کە خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێکیان پێکهاتبوو و ناوبراو خۆی لە هەولێر حەشارداوە، دوای بەشوێنداچوون و چاودێری توانيمان شوێنی ناوبراو بدۆزينەوە و لەلايەن بەڕێوەبەرايەتی ئاسايشی هەولێر دەستگير بکرێت و دوای لێکۆڵينەوە ناوبراو دانی بە تاوانەکەی نا کە ئەمەش دەقی دانپێدانانەکەيەتی:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی، 1984 دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيە، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی ڕووسیا.
پيش 4 ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسەرەکەشی هاتەوە، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی 10 هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسەيەکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چەقۆ و مۆبايلەکانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، ڕۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.[1]