دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندترین دەستەواژە ئه و تاوانە قیزەوەنە ئیدانە دەکات، کە شەوی ڕابردوو لە بەغدا دەرهەق بە خێزانێکی کورد ئەنجامدرا و تێیدا تەواوی ئەندامانی خێزانەکە بە شێوازێکی دوور لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان کوژران، کە پێکهاتبوون لە سێ کەس.
لەکاتێکدا داوای ئاشکراکردنی تاوانبارانی تاوانەکە و ڕادەستکردنیان بە دادگا دەکەین، بۆ ئەوەی بە سزا یاساییەکەیان بگەیەندرێن، هەروەها داوا لە دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین، هەوڵی زیاتر بدەن و جددیتر کار بکەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتیان له و جۆرە کارە بێزراوانە بکەن، کە مرۆڤ و ئاسایش و نیشتمان دەکەنە ئامانج.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
16/9/2020[1]