#هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و زانیاری بڵاوکردەوە و ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لە سێرت ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری
سوپای داگیرکەری تورک 10ی ئەیلول کاتژمێر 23:00 لە دەڤەری دەریێ عەگیدا، دیوانا میر، دەریێ کەپەر، شەهید سۆرخوین، شەهید ڕەسووڵ، بێمەڕەشێ، چەمێ کارێ و شەهید بەرخوەدانی سەر بە هەرێمی هەرەکۆلی سێرت سەربازی جێگیر کرد و دەستی بە ئۆپەڕاسئۆنی داگیرکەری کرد. سوپای داگیرکەر دوو ڕۆژ لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و 12ی ئەیلول کاتژمێر 18:30 کشایەوە.
لە #دەرسیم# کۆنترایەک سزادرا
لە ڕاگەیەنراوی 4ی تەموزی 2020دا ڕامانگەیاندبوو کە 24ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری نەینیکای ناوچەلی پوولوری دەرسیم دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، ڕامانگەیاندبوو کە لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا 3 هاوڕێمان بە قاڕەمانی شەڕیان کردبوو و شەهید ببوون. کۆنترایەک بەناوی موراد پانزەرۆئۆغوللاری لە شوێنی هاوڕێکانمان جیهازی دانابوو و شوێنی هاورێیەکمانیشی کە بریندارببوو بە دوژمن ڕاگەیاندبوو و بەو هۆیەشەوە 13ی ئەیلول سزادرا. چالاکیەکە بۆ یادی هاورێکانمان ساڤاش، ئارگەش و شیار ئەنجامدراوە.
لە زاگرۆس چالاکی سابۆتاژ
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 16ی ئەیلول کاتژمێر 13:00 لەدژی سوپات داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای گردی چوارچەلای هەرێمی زاگرۆس چالاکیان بە ڕێبازی سابۆتاژ ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە ئۆتۆمبێڵی سەربازی جۆری جێب کرایە ئامانج، ژمارەی ئەو سەربازانەی کو کوژران و بریندارکران نازانرێت. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر هەرێمەکە.
لە شرنەخ و جۆلەمێرگ ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری
6ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە دەجەری جەهەنەم دەرەسیی ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە 8ی ئەیلول بێئەنجام کۆتایی هات. 15ی ئەیلول سوپای داگیرکەر لە دەڤەری گەرلی مارینۆسی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە 16ی ئەیلول بێئەنجام کۆتایی هات.
لە 15ی ئەیلولدا سوپای داگیرکەری تورک لە کوێستانەکانی بەیتانێی سەر بە ناوەندی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ دەڤەرەکەی بۆردومان کرد و سەربازی جێگیر کرد، ئۆپەڕاسیۆنەکەی فراوان کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. هاورێکانمان نەعمان، ئەیلەم و دیلان لەدژی داگیرکەری بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، لە شەڕ و هێرشە ئاسمانیەکاندا شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
هێرش بۆسەر دەڤەرەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بێوەستان بەردەوامە لەو چوارچێوەیەدا:
17ی ئەیلول کاتژمێر 22:10 دەڤەری کەستەی هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا، بەهۆی بۆردومانەکە ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە.
17ی ئەیلول کاتژمێر 23:15 ناوچەی بەربزنیای دەڤەری گۆشینی هەرێمی خواکورک بۆردومانکرا.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر لەنێوان 22:30 و 23:30 گوندی جانسوسان و سەرگولێی دەڤەری شەهید هاروونی #قەندیل# بۆردومانکرا.
هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]