دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی کە دەیانوت، کوردستان بووە بە شوێنی داگیکەران، لە کوردستان تێکۆشان و ڕۆحێکی نوێیان خوڵقاند. پەکەکە لەگەڵ دروستبوونی، نەک تەنها بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێردەستە بوو بە ڕۆناکی و هیوا. پەکەکە 40 ساڵە لەسەر پێیە.
شەهید عەلی چیچەک و هەڤاڵانی لە زیندانی ئامەد بۆ ئەم گەلە گیانیان فیدا کرد و خۆڕاگری و خۆشویستنی پەکەکەیان فێر کردین. گەنجانی کوردستان دەبێت وابەستەی تێکۆشان و بیرەوەریەکانی هەڤاڵ عەلی چیچیەک بن. ئێمە وەکو دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر ڕایدەگەیێنین کە لەسەر هێڵی شەهیدانمان دەمێنینەوە و وابەستەی یادەوەریەکانیان دەبین.
دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاند یەکینەکانیان بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهید عەلی چیچەک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا:
لە 16ی ئەیلولدا لە ناوچەی دەرینجەی کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگ-ی فاشیستانیان سووتێنرا.
لە بەرواری 17ی ئەیلولدا لە ناوچەی چاتالجای ئەستەنبول کارگەیەکی دروستکردنی قوماش-ی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنرا.
لە 18ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئۆرتاکوی لە ئەستەنبول سێ ئۆتۆمبیلی مۆدێل بەرزی سەرمایەدارانی ئاکەپە سووتێنران.
هەمان ڕۆژ لە ناوچەی گەبزەی شاری کۆجاعەلی بارەگایەکی ئاکەپەییەکان و ئۆتۆمبیلێکی مۆدێل بەرزی ئەندامانی ئاکەپە سووتێنران.[1]