نازناو: ئاگر کۆبانێ
ناوی تەواو:زەکەریا جمۆ
ناوی دایک: یەشار
ناوی باوک: نورەدین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: #حەسەکە# – #11-09-2020#
ڕاگەیەندراوی یەپەگە لەبارەی شەهید ئاگر کۆبانێ:
هاوڕێ ئاگر کۆبانێ، لە کاتێکدا بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد کە لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا، هێرشە داگیرکەری و قڕکەریەکان چڕببوونەوە. بە هەڵوێست و کەسایەتیەکی خاکی و ڕەنجدەرانەوە بوو بە خاوەنی هەڵوێستێکی پێشەنگ. هاوڕێ ئاگر بە هۆی کاریگەریی کلتوری خۆڕاگریی گەلانەوە، لە دژی هەموو جۆرە هێرش و دواکەوتووییەک تێکۆشا. هاوڕێ ئاگر لە چوارچێوەی جەنگی خۆراگریماندا، هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی پێی سپێردران، بە شێوەیەکی دڵسۆزانە جێبەجێ کرد. لە کەسایەتی هاوڕێ ئاگر کۆبانێدا، یادی گشت شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و سەرەخۆشیشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکەمان و گشت گەلەکەمان دەکەین.[1]