ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە 21 ئەیلول کاتژمێر 14:00 لە ناوچەی بەکتوریا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە گردی شەهید شیلان جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجام. لەو چالاکیەدا سەربازێکی داگیرکەری تورک سزا درا.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیڕی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لە ناوچەی دحێی شاری سێرت، لە نێوان گوندەکانی گیڤەر و بوزکرا یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆ ماوەیەک خستە ژێر چاودێری خۆیان و دواتر ئێوارەی 20ی ئەیلول چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ئوتومبیلێکی دوژمن بە تەواوەتی لەناو برا و 6 سەربازی داگیرکەری تورکیش سزا دران. ئەم چالاکیە کاریگەرە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بۆتان ئەنجامدرا.
سوپای داگیرکەری تورک لە 19ی ئەیلولدا لە گوندەکانی تاجێ، ترۆلای خواروو، ترولای سەروو و کووچەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکەری کرد. ئەو ئۆپڕاسیۆنە شەوی 21ی ئەیلول بە بێئەنجام کۆتایی پێهات.[1]