دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئابڕووچونێکی تر لە نێوان وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار گروپدا
حکومەتی هەرێم بڕی 524 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیای کار گروپ خەرج دەکات، کە کۆمپانیاکە تەنها لەپاڵاوتنی نەوتدا 4ملیارو 964ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی 100% پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵە بەکار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی کردو پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئابڕووچونێکی بێ وێنەدا حکومەتی هەرێم لەماوەکانی پێشوودا بڕی 524000000 پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە کار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدان لە کێڵگەی خورمەڵە کەلەهیچ یاسایەکدا نیە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە، بەڵام ئەمە ڕوویدا لە هەرێمی کوردستان، بۆ بەرقەرارکردنی شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوتدا هەر لایەنێک دەیەوێیت بەدوادچوون بکات بۆ ئەم ئابڕووچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەموو بەڵگەکان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە ڕادەستی بکەم.
جگە لەم ئابڕووچونە لێرەوە تیشک دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی کەلەک بۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانێت تەنها لە ڕیگەی ئەم پاڵاوگەیەوە کار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج کردەوە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی هەرێمی کوردستان..
کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەلک (خەبات) دروست دەکات، وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد، بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی 17 دۆلار دەدات بە کار گروپ.
ئەمە لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە 10 دۆلار..
بەچەند قۆناخێک بە بڕی جیاواز و کاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەکە بەم شێوەی لای خوارەوە ڕووندەکەینەوە :-
قۆناخی یەکەم...
لەسەرتایی دەست بەکاربونی پاڵاوگەیی کار گروپ توانایی پاڵاوتنی 20، 000 بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستی پێکرد لە مانگی 7 ی ساڵی 2009 بۆ سەرتایی ساڵی 2010.
قۆناخی دووەم...
بەپێ بەڵگەنامەکانی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان کار گروپ توانایی پاڵاوگەی کەلەک بەرزکردۆتەوە بۆ 40000 چل هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە سەرەتایی ساڵی2010بۆ ساڵی 2012 لە ڕۆژیکدا بڕی 40000هەزار بەرمیل پاڵاوتوە.
قۆناخی سێیەم...
کار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزکردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرتایی ساڵی 2012 بۆ ساڵی 2014 ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیکدا.
قۆناخی چوارەم...
لە ساڵی 2015 و 2016 دەستپێدەکات کە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حکومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئه و بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە کێڵگەکانی #کەرکووک#، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و هەندێک کێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی 2017 دا وەستێنرا.
قۆناخی پێنجەم...
ئەم قۆناخە پشتی بە کۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی 2019 بەستوە، لە ڕاپۆرەتەکەدا هاتوە بۆ پاڵاوتنی 8737444 هەشت ملیۆن و حەوسەد و سی و حەوت هەزار و چوار سەد و چل و چوار بەرمیل بوە داهاتەکەی دەکاتە 186629355 سەد و هەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەد و بیست و نۆ هەزار و سێ سەد و پەنجاو پێنج دۆلار بووە.
کۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتوو و قازانجی کار گروپ لە پاڵاوتنی نەوت له و ساڵانەی ئاماژەم پێکرد کە بە پینج قۆناخ ڕوونم کردۆتەوە بریتیە بوە لە 4 ملیار و 964 ملیۆن دۆلار بووە، لێرەوە دەبینین بەم جۆرە گرێبەستانە حکومەت دادۆشراوە بۆ کۆمپانیەکی حیزبی ناوخۆی لە بواری نەوتدا، ڕوون دەبیتەوە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تەنها بۆ قازانجکردن و دەوڵەمەند کردنی کۆمپانیا حیزبیەکانە نەک ئامانج بۆ زیاد کردنی داهاتی حکومەت و ژیانێکی شایستەبیت بەلکو لە واقیعدا دەبینین پارەی زەبەلاح بۆ کۆمپانیای حیزبی هەیە بەڵام مووچەی مووچەخۆران نیە..
لێرەدا باسی ئەوە ناکەین کە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە خورمەڵە 1700000 سەدو حەفتا هەزار بەرمیلە لەم دەرهێنانە چەندی دەست دەکەویت و چەند پارە لە خزمەتگوزاری وەر دەگریت..
یەکێکی تر لە گەندەڵیەکانی پاڵاوتنی نەوت ئەوەیە دوای پاڵاوتن کە دەبوو ئه و بەرهەمە نەوتیانەی وەک گازویل و نەوتی سپی و دیزل و بەنزین و کیرۆسین و نەوتی ڕەشی پاشماوە، ، دەبوایە بدرایتەوە بۆ حکومەت بەلام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بازرگانی دەفرۆشریت هەر پێ دەڵین نەوت وبەنزینی کار گروپ.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی[1]