ماردامان” لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەم بونیاد نراوە
هەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیهانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا بردن لە میدیا ئێرانی و عەرەبیەکان بەدی دەکرا و میدیای کوردی لێ بێ ئەگابوو.
کاتێک تیمی زانکۆی(Tübingen- توبینگێن)ی ئەڵمانی لە ساڵی 2013 لە شوێنەواری گردی باستکێ لە پارێزگای دهۆک دەستیان بەکاری کنەو پشکنین کرد، باوەڕیان نەدەکرد ئەو شوێنەی کاری لێ دەکەن یەکێکە لە شارە بەناوبانگەکانی مێژوو ی مرۆڤایەتی.
دوای 4 ساڵ کارکردنی تیمەکە ساڵی 2017توانیان 92 دەقی نوسین بدۆزنەوە کە مێژوەکەیان بۆ 3200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.دەقە مێخیەکان 90 دانەیان بە زمانی ئاشوری نوسراون، (بەتینا فایست- Betina Faist)، پسپۆڕی زمان ناسیە لە زانکۆی هیدلبێرگ لە ئەڵمانیا توانی نوسینەکان بخوێنێتەوە و بۆی دەرکەوت کە ناوی شارەکە (ماردامان)ەکە هەندێ کات (مەرداما)شی پێ دەوترا.
هەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیهانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا بردن لە میدیا ئێرانی و عەرەبیەکان بەدی دەکرا و میدیای کوردی لێ بێ ئەگابوو.میدیا ئێرانیەکان هەوڵیان دا شارەکە بە شارێکی سەدەمی ئەخمینی بناسێنن.هەرچی دەزگا عەرەبی و جیهانیەکانیشە بە شارێکی ئاشووری ناویان هێنا، لەکاتێکدا ئەوە پێچەوانەی مێژووی (ماردامان)ە.
ڕاستیەکەی ئەوەیە شارەکە زۆر لە مێژووی ئاشووریەکان کۆنترە، لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەم بونیاد نراوە، پادشای ئەکەدی نەرامسین لە ساڵی 2250 پ.ز پەلاماری شارەکەی داوەو بە نوسین تۆماری کردوە، ئەگەر چی شاری مەردامان زۆرجار لەلایەن ئەکەدی و سۆمەری و پاشان ئاشووریەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و ڕووبەڕووی وێرانکاری بوەتەوە، شارەکە بەشێک بووە لە ئیمپراتۆرە گەورەکانی ناوچەکە بەڵام بەڵگە مێژوویەکان دەیسەلمێنن هەندێ کات شارەکە سەربەخۆی خۆی پاراستوە.tish-ulme (تیش_ئولمێ) یەکێک بوە لە پادشا خۆریەکانی ئەم شارە سەربەخۆیە.
سەرپەرشتیاری کارەکە شوێنەوار ناسی بەناوبانگ پڕۆفیسۆر پیتر پفازنر بە سایتی ڕوسیا تودەی ڕاگەیاندوە “شاری ماردامان ناوچەیەکی هەرێمی گرنگی سیاسی و بازرگانی بووە، دۆڵی دووڕوباری بەستوەتەوە بە ئەنادۆڵ و سووریاوە”
ساڵی 1787 پێش زاین پادشای ئاشووری شەمشی ئەدەد شارەکەی داگیر کردوە، بەڵام ئەم داگیر کاریە زۆری نەخایەندوە و دوبارە سەربەخۆیان بەدەست هێناوەتەوە.
بەوتەی پڕۆفیسۆر پیتەر ئەو نووسینە “مێخیانەی-بزماریانەی” کە مێژووەکەیان بۆ، 1250 پێش زاین دەگەڕێتەوە لە شوێنێکدا دۆزراونەتەوە خۆڵێکی زۆری بەسەردا دراوە و وا دەردەکەوێ بە مەبەست خەڵکی شارەکە ئەو نووسینانەیان شاردبێتەوە بەهۆی زانیاری گرنگ و نهێنی تێیاندا بۆ ئەوەی لەکاتی وێران بوونی شارەکە لەلایەن داگیرکەرانەوە پارێزراو بێت، تا بۆ نەوەکانی ئایندە بمێنێتەوە. دەقە دۆزراوەکان باس لە بواری ئیداری و بازرگانی و سەربازی دەکەن.
بە وتەی پیتەر دوای ساڵانی 1700 پ.ز لەسەردەمی ئاشووری شارەکە گەشە دەکات تا هاتنی مادەکان لە ساڵی 612 ئیدی شارەکە دەبێتەوە بە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ماد.
ئەوەی مایەی دڵخۆشیە ئەم شوێنەوارە جیا لە ناوچەکانی تری کوردستان ڕووبەڕووی دەست درێژی نەبوەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێ تیمە ئەڵمانیەکە دەستکەوتی زیاتر بەدەست بێنێ لە وەرزەکانی داهاتووی کارکردندا، ئەمەش یارمەتیمان دەدا زیاتر ئاشنای شاری (ماردامان) و مێژووی کوردستان ببین.
جیهاد نەزیف[1]