بە یادی (گۆران) لەگەڵ (د. گۆران فەیزی) دا
لە ڕێکەوتە جوانەکانە کە ئەکادیمست و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ (د. گۆران فەیزی) لەو ڕۆژەدا لە دایک بووە (18 ی تشرینی دووەم) کە شاعیری مەزنمان (گۆران) ی تێدا کۆچی دواییی کردووە... وادیارە پاپیری، پەروەردکار و ئەدیب و ڕۆژنامەنووسی ناسراو بەهەشتی (عزالدین فەیزی) بە بۆنەی ئەم ڕێکەوتەوە ئەم ناوە جوانە بەهادارەی لە کۆڕەزاکەی خۆی ناوە.
د. گۆران لەسەر ڕێچکەی پاپیری خۆی ڕۆیشت و ڕووی لە جیهانی ئەدەب کرد..بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردیدا دەسگیرکرد..داهێنەرێکی دەسڕەنگینە.. بۆ جاری دووەمیەتی دەبێتە سەرۆکی بەشی کوردی لە کولێجی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین.
شایانی باسە کە مامۆستا عزالدین فەیزی خزمەتێکی بەهاداری بواری پەروەردەیی و ئەدەبی و ڕۆشنبیریی شاری هەولێێری بە تایبەتی و کوردستانی بە گشتی کردووە..
گەلێ وتار و باسی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی شاری هەولێردا بڵاوکردۆتەوە.
دوو جار بە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر هەڵبژێردرا وە. لە خولی دووەم (15 – 1 – 1971) و خولی سێیەم (30 – 10 – 1972).
ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (هەولێر) بووە کە ژمارە یێکی لە 16 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1950 دا دەچووە
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (نووسەری نوێ) بووە کە یەکەم ژمارەی لە حوزەیرانی ساڵی 1972 دا دەرچووە..
ناونانی کوڕەزاکەی (گۆران) یش بە (گۆران) کە ئیستا ئەکادیمیست و نووسەر و ئەدیبێکی ناسراوە، یێکێکە لە شاکارە ئەدەبییەکانی مامۆستای نەمر عیزەدین فەیزی..
ڕەحمەتی خوای لێ بێ