وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش بڵاوکردەوە
ئەمشەو 2ی12ی 2021 تیرۆریستانی داعش، لەدامێنی چیای قەرەچوغ، پەلاماری چەند ماڵێکی گوندی (خدر جیجە) یان داوە، لەم پەلامارە وەحشیگەریانەدا، بە داخەوە شەهید و برینداری هاوڵاتی هەیە، هێزەکانی پێشمەرگە، هەر زوو کەوتنە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە و، کێوماڵی گشتی ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و سزادانیان.[1]