جیاوازی نێوان کەش و ئاووهەوا
1. کەش ڕەگەزەکانی کەش ڕوون دەکاتەوە لە ماوەیەکی کورتدا بۆ کاتژمێرێک یان چەند کاتژمێریک یان ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێک. بەڵام ئاووهەوا ڕەگەزەکانی ئاووهەوا ڕوون دەکاتەوە لە ماوەیەکی درێژدا و دەگاتە نزیکەی 30 ساڵ.
2. ڕەگەزەکانی کەش لە ناوچەیەکی بچوکی سەر ڕووی زەوی ڕوون دەکاتەوە بەڵام ئاووهەوا ڕەگەزەکانی ئاووهەوا ناوچەیەکی فراوانی سەڕ ڕووی زەوی دەگرێتەوە.
3. کەش دیاردەکانی گۆڕانکاری خێرایە بەسەردا دێت و بەردەوامێش لە گۆڕاندایە، بەڵام زانستی ئاو و هەوا گۆرانکاری کەمی بەسەردا دێت و زیاتر سەقامگیرە.
4. کەش زیاتر گەشتیاران پشتی پێ دەبەستن چونکە ماوەیەکی کەمە، بەڵام ئاو و هەوا بۆ ئەوانە بەکاردێت کە بۆ کۆچەران بۆ هەڵبژاردنی ئەو شوێنانەی کە دەیانەوێت کۆچی بۆ بکەن.
نووسەرو ئامادەکار: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە: گرنگی دیاردە جوگرافیەکان[1].