جۆری دەشتەکان و تایبەتمەندییەکانیان
1. ڕاماڵراوەکان: بەهۆی کرداری ڕاماڵین یان داماڵین دروست دەبن کە ڕوبەروی ئەم چیایانە بونەتەوە و دەبنە هۆی لابردنی لوتکەکەیان یان نزم بونەوەیان، وەک دەشتی کردڤان لە سودان.
2. نیشتەنیەکان: بەهۆی نیشتەنی ڕوبارەوە دروست دەبێت وەکو دەشتی ڕوباری نیل.
3. کەناریەکان: لە کەناری کیشوەرەکاندا دروست دەبن لە ئەنجامی نیشتەنیەکی زۆری دەریا و زەریاکان لەو شوێنانەی کە ئاوەکانیان تەنکە، وەک دەشتە کەناریەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکور.
$گرنگیەکەی$
1) ناوچەیەکی گرنگی نیشتەجێ بونن.
2) گونجاوە بۆ چالاکی پیشەسازی
3) گونجاوە بۆ چالاکی کشتوکاڵی
4) گونجاوە بۆ ئاژەڵداری
5) کونجاوە بۆ گواستنەوە
6) گونجاوە بو کانزاکاری چالاکی جۆربە جۆرەکانی ڕوژانە.
نووسەرو ئامادەکردن: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە: گرنگی دیاردە جوگرافیەکان[1].