ناونیشان: بەکارهێنانی چینی ستراتۆسفیر بۆ فڕینی فڕۆکەکان
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم.[1]
چینی ستراتۆسفێر (Stratosphere)
دووەم چینە لە چینەکانی بەرگە گاز لە بەشی خوارەوەی چینی ستراتۆسفێر، ئەم چینە گازی ئۆزۆن تێدایە کە جێگای فڕینی فڕۆکەیە.
چینی ستراتۆسفێرلەسەر چینی ترۆپۆسفێرەوە درێژ دەبێتەوە واتا لەبەرزی 10کم بۆ بەرزی 50 کم درێژ دەبێتەوە، لەم چینەدا پلەی گەرمی نزمە، چونگە گازی ئۆزۆن تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەمژێت، بەڵام بەبەرزبوونەوە پلەی گەرمی زیاد دەکات، و هەڵمی ئاو بەڕێژەیەکی کەمدا لەم چینەدا هەیە بۆیە ژمارەیەکی کەم هەوری تێد دروست دەبێت.
چینی ستراتۆسفێر لە بەرزی 10 کم دەست پێدەکات لەسەر ڕووی زەوی بەڵام بەرزی ئەم چینە دەگۆڕێت بەپێی جیاوازی وەرز و بازنەی پانی لە لای هێڵی کەمەرەیی لە بەرزی 20 کم دەبێت، و لە هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور بەرزی 7 کم دەبێت، لە وەرزی زستان بۆ بەرزی 50 کم لە بەرگە گازدا درێژ دەبێتەوە، بەپێچەوانەی چینی ترۆپۆسفێر پلەی گەرمی لەچینی ستراتۆسفێردا بەرز دەبێتەوە بەبەرزبوونەوەدا چینی ستراتۆسفێر هەزار جار سووکترە لە چینی ئاستی ڕووی دەریا و هەوا لەم چینەداجێگیر دەبێت، بۆیە فڕۆکەی تەکاندەر و باڵۆنەکانی کەش دەگاتە ئەو پەڕی بەرزی لە چینی ستراتۆسفێردا.
بەکارهێنانی چینی ستراتۆسفیر بۆ فڕینی فڕۆکەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار :
1_چینی ستراتۆسفیر تا ڕادەیەک چینێکی جێگیرە، بەتایبەتی بەشەکانی خوارەوەی، بۆیە بەکاردێت بۆ فڕینی فڕۆکەکان بۆ ڕزگاربوون لە شڵەژانی هەوا و گەردەلوولی بروسکاوی.
2_ چینێکی ووشکە و هەور و هەڵمی ئاوی تێدا نییە و پلەی گەرمی جێگیرە نزیکەی _ 50 ْ لە ژێر سفردایە بۆیە بەکاردێت بۆ فڕینی فڕۆکەکان.
3_ کەم کردنەوەی بەفێڕۆدانی سووتەمەنی فڕۆکەکان و کەم کردنەوەی بەرگری هەوا بۆ فڕۆکەکان لە کاتی فڕینیاندا، چونکە هەوا لە چینی ستراتۆسفیردا هەزار جار سووکترە لە هەوای سەر ڕووی زەوی
4_بوونی تەوژمی هەوا کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەجوڵێت لە نیوەی گۆی باکوور زەوی، ئەمەش خێرا فڕۆکە زیاد دەکات، بۆیە ئەو گەشتانە کە لە ڕۆژئاواوە دێت ماوەی گەشتەکەی کەم دەبێتەوە.
5_لە چینە بەرزەکان فڕینی فڕۆکە سەختە چونکە پێویستی بە بڕێکی گەوری هەوا هەیە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی خێرای فڕۆکەکە بەهۆی کەم بوونەوەی چڕی هەوا هەرچەندە بەرزببێنەوە بۆ سەرەوە.
6_ لە چینی ستراتۆسفیر فڕۆکەوانەکان ئەگەر فڕۆکەکە پەکی بکەوێت یان لە کاتی ڕوودانی کەم و کوڕی ئەوە دەتوانن چارەسەری ئەو کێشانە بکەن.
7_بەرگری هەوا بۆ فڕۆکەکە لە چینی ستراتۆسفیر نێوەی بەرگری هەوایە لە سەر زەوی، ئەمەش پارێزگاری لە خێرایی فڕۆکەکە دەکات.
8_ چینی ستراتۆسفیر فڕۆکەی بچووک وباڵنەدەی تێدا نییە کە هەندێک جار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر فڕۆکەکان.
9-بوونی ڕیژەیەکی باش لە گازی ئۆکسجین لە چینی ستراتۆسفیر.