ناونیشان: چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووبەری ووشکانی لە ڕووبەرە ئاوییەکان زۆرتر بێت؟
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم[1]
🔹️ڕووبەر گۆی زەوی510 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە 71٪ی ڕووەکەی ئاو دایپۆشیوە و لە 29٪ی ووشکاییە.
بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر ووشکانی لە چێ ڕووبەرە ئاوییەکان بێت و ئاو لە چێ ووشکانی بێت.
1- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی :
دەریا و زەیاکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە دابەزینی پلەی گەرمی زەوی، چونکە بڕێکی زۆری ئاوی دەریا و زەیاکان دەبێت بەهەڵم ئەمەش ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڕۆژانەی زەوی.
بەڵام ئەگەر زۆربەی گۆی زەوی ووشکانی بێت ئەوە ڕووی زەوی زۆر گەرم دەبێت و زۆربەی ڕووی زەوی بۆ بیابان دەگۆڕێت، لە کاتێکدا لوتکەی چیاکان دەروخێت و دەبێتە هۆی ڕوودانی لاڤاو.
دەریا و زەیاکان دەبنە هۆی مامناوەندی پلەی گەرمی زەوی، چونکە ئاو بەشێکی گەورەی گەرمی دەمژێت بێ ئەوەی پلەی گەرمی زۆر بەرز بێتەوە، بەپێچەوانەی ووشکانی، بۆیە بەبێ عەماری گەورەی ئاوی دەریا و زەیاکان، ئەوە پلەی گەرمی زەوی خێرا بەرز دەبێتەوە
کەمبوونەوەی تێکرای مژینی گازە گەرمی پارێزەکان چونکە دەریا و زەیاکان شوێنێکی گرنگە بۆ مژینی گازی دووەمی ئۆکسیدی کاربۆن بەشێوەیەکی سروشتی، بۆیە ئەگەر ووشکانی لە چێ ڕووبەرە ئاوییەکان بێت ئەوە ووشکانی ناتوانێت هەموو ئەو گازانەی دەبنە هۆی قەتیس بوونی گەرمی بگرێتە خۆی، ئەمەش هۆکارە بۆ ڕوودانی دیاردەی قەتیس بوونی گەرمی.
2- تێکچوونی ڕەگەزەکانی ئاووهەوا : دەریا و زەیاکان یارمەتیدەرن بۆ دابەش بوونی گەرما بەشێوەیەکی دروست بەهۆی سوڕی بەهەڵم بوون و چڕبوونە، چونکە ڕوودانی بەهەڵم بوون لە ئاوی دەریا و زەیاکان، هەروەها لە ڕووبەرە ئاوییەکانی تر و لە ڕووەک و ئاژەڵ یارمەتی دابەزاندنی پلەی گەرمی زەوی دەدات، بەڵام ئەگەر دەریا و زەیاکان گۆڕا بۆ ووشکانی ئەوە سوڕی ئاو تێک دەچێت، و بڕی ئەو بارانە کە دەبارێتە سەر ووشکانی زۆر کەم دەبێت ئەمەش دەبێت هۆی ڕوودانی ووشکایی و جیاوازێکی زۆر لە ئاووهەوای زەوی.
3-ڕوودانی کەم و کوڕی لە پێکهێنەرەکانی بەرگە گاز :
نزیکەی لە 50 - 70 % لە گازی ئۆکسیجینی هەوا لە ڕێ ڕووەکە ئاوییەکانەوە دابین دەکرێت، بەڵام ئەگەر دەریا و زەیاکان ڕووبەرێکی کەمی ڕووی زەویان داپۆشی، ئەوە گازی ئۆکسیجین خێرا نوێ نابێتەوە وەکو چۆن لە ڕابردوودا بوو، لە ئەنجامدا ڕێژەی گازی ئۆکسیجین کەم دەبێتەوە و ڕێژەی گازی دووەمی ئۆکسجین زیاد دەکات، و پیسبوونی هەوا بەشێوەیەکی گەورە زیاد دەکات
4- ڕوودانی کاریگەری خراپ لەسەر بوونەوەرە زیندوەکان :
دەریا و زەیاکان نیشتمانی ملیۆنها جۆری ژیانە لە ئاودا، بەڵام ئەگەر دەریا و زەیاکان ڕووبەرێکی کەمی ڕووی زەویان داپۆشی و دەگمەنی ئاو پاڵ بەبەشێکی زۆری گیانەوەرە ئاوییەکان بەرەو ووشکانی بجووڵێن، چونکە زەیاکان ناتوانێت پێویستیەکانیان دابین بکات بەهۆی کەمی دەرامەتەکانی و ئەو گیانەوەرانە کە لە زەریاکان دەژێت قەبارەی بچووک دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دەگمەنی ئاو خۆی بگونجێنێت، بەڵام گیانەوەری گۆشت خۆرەکان زۆر دەبن بەهۆی کەمی ڕووەک و دارستانەکان.
سەبارەت بەمرۆڤ بارودۆخەکە زۆر جیاوازە
، چونکە ئەگەر مرۆڤ توانی لە پلەکانی گەرمی بەرز لە ژیاندا بمێنێتەوە، لەوانەیە پشت بەئاو نەبستن و گەشەپێدانی هۆیەکانی خۆگونجاندن لەگەڵ پلەکانی گەرمی بەرز.
5- ڕوودانی کارەساتی سروشتی :
درێژی ڕۆژ کەمێک دەگۆڕێت، بەهۆی زیادبوونی بارستایی گۆی زەوی، چونکە ووشکانی قورسترە بەهۆی زیادبوونی ڕووبەری زەوی، هەرچەندە گۆڕانەکە کەمە بەڵام کاریگەری زۆر و هەمەچەشنی لە سیستەمی ژینگەدا.
زەریاکان سەرچاوەی سەرەکی وزەی گەرمی و کارەبایە بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕووبەری زەریاکان ناتوانرێت ئەو خواستە گەورەیە کە لە سەر وزە هەیە دابین بکرێت.
لەلایەکی تریشەوە ڕژانی ئاوی ڕوبارەکان بۆ ناو زەریاکان کارێکی گران دەبێت و ئاوی سازگار دەگمەن دەبێت، چونکە زەریاکان هۆکارێکە بۆ جێگێربوونی سیستەمی ژینگە، بەڵام ئەگەر ڕووبەری دەریا و زەریاکان لە 29٪ بێت، ئەوە هەندێک لە کیشوەرەکان مەترسی ڕووخانی لەسەر دەبێت و ڕوودانی تەقینەوەی گڕکانەکان و بوومەلەرزە .
6- شەڕ و ناکۆکی و لە ناوچوون :
نەبوونی بەربەستە سروشتیەکان وەک دەریا و زەریاکان و بوونی ڕووبەرێکی گەورەی ووشکانی هۆکارە بۆ ڕوودانی ناکۆکی و شەڕ لە نێوان وڵاتانی جیهان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕووبەرێکی گەورەی ووشکانی و ناکۆکی لەسەر ئاو بەهۆی دەگمەنی ئاو.
بەکەمبوونی ڕووبەری ئاو گواستنەوەی نێوان وڵاتانی جیهان بریتییە لە گواستنەوەی ووشکانی و ئاسمانی و گواستنەوەی ئاوی زۆر سنووردار دەبێت، و ژیان لە نزیک دەریا و زەریاکان دەگمەن دەبێت و سەرچاوەکانی خۆراکی ژیانیان لەدەست دەدەن تەنانەت لە ناوچە کیشوەرییەکان کە لە کشتوکاڵ پشت بەئاوی ڕوبار و دەریاچەکان دەبەستێت زۆر کەم دەبێتەوە و ڕەنگە ڕەگەزی مرۆڤ تووشی لەناوچوون بێت.
7-درێژی ڕۆژ دەگۆڕێت بەهۆی زیادبوونی بارستایی هەسارەی زەوی، چونکە ووشکانی لە ئاو قورسترە بەهۆی زیادبوونی ڕووبەری ووشکانی، هەروهازیادبوونی ڕێژەی ڕوودانی بوومەلەرزە و گڕکانەکان و بڵاوبوونەوەی گەردەلوول و کارەساتی سروشتی وێرانکەر و لافاو.