عەدێ و مەدێ 46
گۆتم: ئەدی ئەنگۆ چتان کرد؟ ئەسکەندەر گۆتی: وەڵلا خارم هەقیتی، ئاخر کوو دەبی ئەو لەسەر ئەعساب بی و ئەمەش بچینە کنی، خوا قبور ناکا، سندان لە مەدێی دا، مهیم ئەوەیە خار سەلامەتبی و چیدی پارەی لە قووماری نەدۆڕێنی! گۆتم: مەدێ توڕە نەبوو، وەکی خار ئەوها ڕەزیل و سەفیلی کرد؟ گۆتی: ناوەڵلا، مەدێ هەزار جوونی بەمەدا، گۆتی: هەی خۆڕینە، مادام خار وەزعی تەواو نیە، بە ملی شکاتان ئەمن و لۆ دەهینا کنی! گۆتم: بەڕاستتە؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا سەت جاری گۆتیە: خارە ئەمە گوومان خوارد و قسووریمان عەفووکە! گۆتم: هەی مارتان خرانەبی، کۆیلاتیش بەو دەرەجەی! گۆتی: دیسان دەرێمەوە، کێشەکە ئەوەیە ئەتوو تێناگەی، ناشتەوێ تێبگەی، کەسیش نیە تێتبگەینی، کاکی من، ئەو نانەی ئەمە دەیخۆین ئی خاریە، خار نەبی ئەمە وەکی سەی دەتۆپین، هەرچی خار برێ ئەوە تەواوە، برێ ماست ڕەشە، دەرێین ڕەشە، ئیدی ئەتووش چیدی لەسە مەڕۆ، وەپێشیشم کەوە لۆکن مەدێی! گۆتم: ئەمن لۆ وەپێشت کەوم؟ گۆتم: دەرێن دەزانی دەرزی لێدەی، وەرە دەرزیەکی لە مەدێی دە، دختۆر گۆتی هەر گەیشتنەوە مارێ دەرزیەکی لێدەن! گۆتم: دەزانم، بەران لێی نادەم! گۆتی: لۆ لێی نادەی بابە؟ گۆتم: دەترسێم مەدێ لەبن دەستی من چشتەکی لێبێ، وەڵلا بەهەمووتان پارچە پارچەم دەکەن! گۆتی: کەلام شەرەف هیچت لێناکەین، دەوجە وەرە لەگەرم!
لەگەر ئەسکەندەری چوومە ژۆرێ، مەدێیان لەسەر قەنەفەکی درێژ کردبوو، مندارە هورتکەی دنیایێ دەورەی لێدابوو، ئەو ژۆرەی جممەی دەهات، گۆتم: بابە بڕەک دەورەی چۆلکەن با هەناسەکی بدا، ئەنگۆ ئەوها بکەن کابرا دەخنکێ! کامۆ بە خۆو بە پارچە بۆڕیەکی سێ ئینجی لۆم هات و گۆتی: یەحنی یەحنی، دەتەوێ مامم بەتەنێ لەو ژۆرەی بەجێبێلین؟ وەکی چاوم بەو بۆڕیەی کەت نەمزانی چبرێم، هەر ئەوەندە نەبی، گۆتمە عەدێی: خێرت دەگاتێ، کامۆی لەبەر چاوم بزرکە، بەخۆو بەو بۆڕیەی دەرێی توورگە و بە تەلەی وەبووە! عەدێ گۆتیە کامۆی: بڕۆ دەرێ کورە، هەی تۆڕی! کامۆ لەقەکی لەعاردی داو گۆتیە من: هەر دەتبینمەوە، کێوەدەچی لەبە دەستم! ئەسکەندەر هەتا ڕاژدی گرتی لەبن گێی کامۆی داو گۆتی: بڕۆ دەرێ بڕۆ، سەی خۆڕی، بەخۆو بەو فانیلە کەسکەی، دەرێی دەسکە کەرەوزی و کێروشک قەمپاری لێدای! باشبوو کامۆ دەفن بوو!
دەرزیەکەم گرتەوەو گۆتم: مەدێی حازرکەن! عەدێ و ئەسکەندەر شەرواری مەدێیان هینا خوارێ و هاویشتیان سەر دەو، هێشتا دەرزیم نەخێواندبووە مەدێی، لاقی دەلەرزی، گۆتم: لاقی بگرن با نەلەرزی، عەدێ لەسەر ڕانی دانیشت و گۆتی: دەوجە با بلەرزی، چوومە پێش و دەرزیم خێواندە لاقوونی، مەدێ یەک بەدەنگی خۆی هاواری کرد: ئەی بابەڕۆ قوونم دڕا!
مایتی.[1]