عەدێ و مەدێ 48
غارماندا دەرێ بزانین کامۆی سەگسار چیکردیە، دەبینین کابرای غاز لەو گۆڕەی کەتیە و خین لە دەم و چاوی دێتە خوارێ! چاومان گێڕا، دیتمان کامۆ بە غاردان لە کۆرانێ ئاوابوو، کابرامان قیت کردەوە و بردمانە ژۆرێ، لەبەر بەلوعەی دەم و چاومان بە ئاوی شووشت و بە خاولەکی هیشکمان کردەوە، پەرداخە ئاوەکمان دایێ و بڕەک هاتەوە سەرەخۆ! گۆتم: کاکە ئەوە چیە لۆ ئەوهات لێهاتیە؟ گۆتی: وەڵلاهی جاعێرەکی کەرم لێ پەیابوو، گۆتی: غاز بەچەندیە؟ گۆتم: سێزدە هەزار! کەتە سەرم بە بۆڕیان، گۆتی: غاز بوویتە پازدە، ئەتوو کوو بە سێزدەی دەدەی، ئەتوو خاینی و زدی ئەو ئەزموونەی، سەگبابەی هەند بەتێن بوو، بەخۆ ڕانەگەیشتم دەست وەکەریش بکەم! ئەسکەندەر گۆتی: ئێ باشە هەی مارت خرانەبی، ئەتوو لۆ بەگێی عووکمەتی ناکەی، پازدە پازدە! گۆتم: ئەسکەندەر ئەوە لەباتی داوای لێبوردنی لێبکەی، هێشتا پشتی کامۆی ماری کم دەگری؟ عەدێ گۆتی: وەڵلا کاکی من ئەتوو غەرەتی، دەبی لە سایدی عالەمێ بڕۆی، ئەتوو نازانی ئەمە هەیتمان نیتمان هەر ئەو عووکمەتۆکە، ئەتوو لۆ بوویە قاندڕی وی، عووکمەت کە گۆتی ماست ڕەشە، برێ ڕەشە، کە غاز بووە پازدە، پازدە!
کابرای غاز فرۆش گۆتی: ووەڵلاهی مادام ئەنگۆ ئەوها دەکەن شەرتبی بچم شکایەت بکەم، لۆ ئەنگۆ وەتێدەگەن ئەمن بێکەسم، دیارە ئەنگۆ بووینە عەنتەر لەکۆرانێ، هەرکی بیگەنێ بیکووتن! عەدێ گۆتی: وەڵلاهی برام هیچ خۆت ماندی مەکە، ئەمە لۆمان دەچتە سەری و ئەوها دەکەین، ڕازی ئەهلەن وەسەهلەن، ڕازی نی، عەز دەکەی بڕۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش شکایەتی بکە! گۆتمە سەرم لە بن گێی کابرای ناو گۆتم: برام بڕۆ خۆت قورتارکە، بەخوای دەرەقەتی وانە نایێی! کابرا بەینەکی داماو پاشان سەری برند کردە عاسمانێ و گۆتی: خوایە ئەو شەکوایەم حەوارەی توو کرد!
هەتا دەرێ لەگەر کابرای چووین بەڕێی بکەین، دیتم کامۆ لەوسەری کۆرانێ ڕاوەستایە و بۆڕی بادەدا و لاق هەردەشەقێنی، ئەعسابم لێی نەما و گۆتم: هەر دێیەوە خۆڕی، وەڵلا دەبی گێت ببڕم! پێکەنینەکی دوور و درێژی کرد و گۆتی: وەڵلا ئەوەی زدی مە پێ خوار دانێ سواری بابی دەبین!
مایتی.[1]