عەدێ و مەدێ 50
غارمدا کۆرانێ، بزانم لافاو زۆری مایە بگاتەمە و پێڕادەگەم خۆم و مندارەکانم قورتار بکەم یان نا! تەماشا کۆرانێم کرد کش و ماتە، نە بارانە و نە لافاو، گۆتمە عەدێی: ئەی ئەو دەستانەت لە گێچی بگیرێن، کا لافاو؟ گۆتی: وا بەڕێکەتیە و قیچەکیدی دەگاتە ئێرە! گۆتم: ئەتوو تەواوی، هیچت نەخواردتەوە؟ گۆتی: ناوەڵلا ئەمن لەتوو دەپرسم؛ ئەتوو تەواوی؟ گۆتم: وازم لێدەینی، یان خۆم خێل کەم و سێ چار کەللەی موستەهەقت لێدەم! گۆتی: ئاخیر کێشەکە ئەلێرەیە، نە تێدەگەی، نە دەتەوێ تێبگەی، نەکەس هەیە تێت بگەینی! گۆتم: وەڵلاهی نازانم چت پێ برێم، نە هەورە، نە بارانە، نە تەزرەیە، نە زێی کەرەکێ هەستایە، تێم ناگەینی، لافاو لەکێ دێ؟ عەدێ بەینەکی باش پێکەنی و بە هەر دوو دەستی لە چۆکی دەدا، گۆتی: نارێم تێناگەی، کورە خۆ ئەمن بەفر و باران و لافاوی نارێم نا! گۆتم: ئەدی چدەرێی؟ گۆتی: کاکە لافاوی کوڕی خاری دێ، خار ناردیتی، دێ سەر لە مەدێی برا دەدات و سێ چار گۆلکیشی هینایە! بەینەکی بێدەنگ بووم و بەس تەماشا عەدێم کرد، گۆتم: ئاخر خوا چت لێبکا عەدێ، باشە ئەمن نان و پیازم لەگە لافاوی خواردیە، هەتا لافاوی بناسم! گۆتی: هاه، یەعنی ئەتوو بەتەمای هەر ئەوها بە ئاسانی بگەیە کاکە لافاوی؟ چما بە سێ پرسگانیش دەیگەیێ، ئەوڕۆ لۆمە ڕۆژەکی زۆر مێژووییە بە دیاری جەنابی شاد دەبین و سێلفی لەگەر دەگرین! گۆتم: باشە پیرۆزتان بی و لەو خۆشیەی مرن، بەس ئەو مەسەلە چ پەیوەندیەکی بەمن دایە، هەتا بێی خەبەری هاتنی تۆفانم بدەیێ؟ گۆتی: ئەووەلەن تۆفان نیە، لافاوە، سانیەن خۆت عازرکە لۆ پێشوازی، دەبی ئەتووش بێیە پێشوازی، ئەمە عیسابی پیاو ماقولمان لۆ توو کردیە! گۆتم: لێدە بابە دمبکەکەی لێدە، لەکێ هاتی بڕۆوە وێندەر، نەک لافاو، ئەگەر ئۆقیانووسی ئەتڵەسی بە کاملی بێ ئەمن نایێمە پێشوازی! عەدێ کشاوە پاش و گۆتی: یێک دوو سێ، هەر سێ تەراقم کەوی دێی، دەبی عەلەمی کوردستانیش بگری و برندی بکەیی و هەریشەقێنی!
مایتی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 596 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!