عەدێ و مەدێ 56
گۆتم شششی چ بابە، خۆ ئیمتیحان نیە، نابی کەس قسەی بکا و کەسیش ئاوڕ بداتەوە! ئێک دوو پرچ گروازە، کە لە پشت لافاوی ڕاوەستابوون، چاویان لێ زەق کردمەوە و دەستییان لەسەر پالاپیتکەی دەبانچەی دانا، ما مەعناهوو چیدی بڕێسی دەووت پڕی گووللە دەکەین! قادرە پووخە سەری لەبن گێی نام و بە چرپە گۆتی: ئەتوو هەجەلت هاتیە؟ گۆتم: لۆ؟ قۆری تووند گرتم و گۆتی: دەنگت نزمکە با خلاست ناکەن، ئەتوو نابینی کاکە لافاو گیان لەگە کێ قسەی دەکا؟ گۆتم: لۆ لەگە کێ قسەی دەکا؟ گۆتی: سەتاسەت ئەمریکایە، بزانە دیسان چ کێشەکیان هەیە و داوایان لێکردیە لۆیان عیلاج کا! گۆتم: قسەی قۆڕ، ئەوجە ئەو قوون بەگووە چیە هەتا کێشەی ئەمریکای چارە بکا، هەی گوو بەشەرەفی ئەمریکاش بی، باشە! قادر ڕوحی لەبەر نەما، وەختەکی سەرم برند کرد پرچ گروازەک لە پێشم ڕاوەستابوو، بەینەکی بەتوڕەیی چاوی لەناو چاوی نام و دوایێ گۆتی: ئەوە چ دەنگە دەنگتە، برێ بزانم چت دەوێ؟ گۆتم: وەڵلا ویستم بزانم چتان لە کامۆی بەستەزمان کرد، ئێ ئەوە کوڕی ئەو مارەیە کە ئەنگۆ هاتینە سەردانی! گۆتی: ئەوە ئیشی توو نیە و لایەنی پەیوەندی دار بە ئەرکی خۆی هەردەستی، بێدەنگیش نەبی وەکی وی لوولت دەدەین بە تۆمەتی ئەوەی ئەتوو و کامۆ باندەکی تیرۆریستینە! بەڕاستی ڕەنگم تێکچوو، تەماشا قادرە پووخەم کرد ڕوحی لەبەر نەمایە و دەوی هیشک بووە، گەفیان لەمن دەکرد و قادرە پووخە پڕی بنەخۆی کردبوو! وەلحاسر بێدەنگ بووم و باشبوو کابرای پرچ گروازەش چۆوە جێی خۆی!
ئەو خەرکە هەمووی ڕاوەستابوو، چاوەڕێی دەوو زاری لافاویان دەکرد، ئەویش هەرخەریکی مۆبایلەکەی بوو، لە دری خۆم گۆتم: باشە نەدەکرا بابی، ئێکەکی دی بنێری، هەر هیچ نەبی پیاوەکی ماقوول باو چار قسەی لۆ مەدێی کردبا و بڕەک دڕی بداباوە، ئاخر ئەو گوونە متکە چیە ناردیتی، دوایێ هەر لە دری خۆم گۆتم: دیارە ئەو میللەتە ئەو نەوعە بەشەرەی قابیلە لۆیێ ئەوەیان ناردیە! ئەمن لەو خەیارانە دابووم، وەختەکی لافاو مۆبایلەکەی برند کرد و بەڕانی خۆی دادا و هاواری کرد: کوژرام!
گوونە متک : بچکۆلانە.
مایتی.[1]