عەدێ و مەدێ 58
عەدێ و مەدێ و ئەسکەندەر دەستیان بە چەپرە لێدانێ کرد و بەدە و ئەسمەریش سەر و هەلهەلەیان لێدا، ئەسکەندەر گۆتیە من: دیتت قسەکی چەند بە قووەتی کرد، بەنامووسم ئەوە دەبایە پێراوی پێشی زێڕ بایە! گۆتم: دەکرێ تێم بگەینی چیگۆ، چونکە قسەکەی زۆر بەقووەت بوو، ئەمن هەرچەند کردم سەرم لێ دەرنەچوو! ئەسکەندەر گۆتی: بەسە بێدەنگ بە، ئەوجارە لۆت بێن خلاست دەکەن! لافاو گۆتی: ئەو گۆلکانە تەرتیب کەن وگۆشتەکەی بکەنە خێر لەگەڕەکێ، بەشی هەمووان بدەن و فەرقیان پێنەکەن، ئەوە ڕێنماییەکانی بابمە، ئەو بە لوتفی خۆی وەیگو! مەدێ گۆتی: هیچ خەمت نەبی، ئەمە لە ژێر ڕێنماییەکانی جەنابیان دەبین! لافاو قیت بۆوە و بێ ئەوەی قسەکی لەگەر مەدێی بکا چووە دەرێ، لەدەرکەی ئاوڕەکی لەمن داوە، سەری لەبن گێی پاسەوانەکی خۆی ناو ئیشارەتەکی دامن، قادرە پووخە تازە بەخۆ هاتبۆوە؟و لە پشتە من ڕاوەستابوو، گۆتی: فاتیعەکی لەسە خۆت بخینە، چانیە ئەمن بەس پارەکیان پێوەنام، وەڵلا ئەتوو بە گلێدری بەسەرت دەکەون! وەکی قادرە پووخە ئەو قسەی کرد، ڕێک گلێدەرەکم هاتە پێش چاوی، وا ئەمن دەستم بەسترایتەوەو درێژ کرایمە، گلێدەریش هێدی هێدی لۆمدێ بەسەرم کەوی! لەو خەیارانە دابووم، پاسەوانەکە هاتە لام و گۆتی: لە مارێ ناچیە دەرێ، هەتا بەخۆمان لێت دەپێچینەوە! قادرە پووخە گۆتی: دەبخۆ دەی، ئەوە تووشی ئیقامەی جەبریش بووی!
خەرکەکە پەرتەی کرد و ئەمنیش ویستم بڕۆمەوە مارێ، عەدێ و ئەسکەندەر گۆتیان: لەماری خۆت دانیشە و عەرەکەی نەکەی! گۆتم: وەڵلا دەنا بەتەمامە هەرێم لۆ لایەکی! گۆتیان: وەڵلا بچیە بنی دنیایێش دەتبینتەوە، دەوجە لەمارێ بەو مەجوولێ، با مارمان بە قوڕێ نەگیرێ! گۆتم: دە یەک دووزللەش لە چڕوچاوتان دەن و بڕەکیش بگریێن! عەدێ گۆتی: ئەوە ئەمە تەبلیغمان کردی، ئەوجە ئەگەر ئازای پەل دەبزێوی، وەڵلا وەبیللا لە ئاشیت دەکەین! گۆتم: خۆزگەم بە گلێدەری قادرە پووخەی، بەران ئەنگۆ مادام ئەوها ئازانە لۆ ناچن کامۆی بیننەوە کامۆ!
مایتی.[1]