عەدێ و مەدێ 63
گۆتم: کێ وەدەرێ؟ گۆتی: میجوەل و کاکەشین! گۆتم: ئەوانە کێنە، ئەمن نایانناسم! گۆتی: کوو نایانناسی، ئەدی کوو لەگەریان سواری تڕومبێلی بووی؟ گۆتم: ئەمن لەگەرەوانە سواری تڕومبێلی بوویمە؟ گۆتی: بەرێ، ئەو تڕومبێلەی نۆ تەقلەی لێدایە، گۆتم: نۆ تەقلەی لێدابوو؟ گۆتی: ئا! گۆتم: وەڵلا ئەمن هەر ئاگام لە شەش تەقلەی بوو، گۆتی: ئەتوو لە تەقلەی حەفتەم چووە دنیایەکی دی! گۆتم: ئەرێ ئەو دوو زەلامەی لەگەرە من بوون گۆتت ناویان چیە؟ گۆتی: میجوەل و کاکەشین! گۆتم: ئەتوو مەخسەدت مەجۆ و کەرەبابە؟ گۆتی: هەون، ئەو دووە شایەدیان لەسەر توو دایە، ئەگەر لەسەرت ساغ بیتەوە، ئەگەر ڕوحمت پێبکەن ئەوە لە قنارەی دەدرێی! گۆتم: وەڵلا برام ئەسل و ئەساسی نیە، ئەمن شێت بوویمە، لێم گۆڕایە، هەتا بچم چاوی مەجۆی بگرم و وەریگێڕم، ئاخر ئەگەر بمردبام دەبوومە باعیسی نەفسی خۆم! گۆتی: دوایێ لیژنەک دێ لێکۆڵینەوەت لەگەر دەکەن، گۆتم: ئەدی ئەوە لۆ خێزانم، مندارەک، کەسەک، خزمەکم دیار نینە؟ گۆتی: ئەتوو دەست بەسەری و نایێلن کەس سەردانت بکا و بتبینی! گۆتم: ئەتوو بڕۆنێ لەسەر پەقرەجە ئاوەکی کوو مارم بە قوڕێ گیرا! گۆتی: ئەوە جارێ لێ لێ یە، لۆ لۆش مایە! گۆتم: دەترسێم پاشی لێ لێ و لۆ لۆی قۆریاتەکیشم لۆ برێن! کابرا بەتووندی دەرکەی دۆرابەکەی پێوەدا و گۆتی: بەسە ببڕێنەوە، مێشکت بردم لەگەر پرسیاران، بێ دەنگ بە هەتا لیژنە دێ! گۆتم: باشە چاوەکەم باشە، خۆ چم نەگۆتیە، دوو سوعالم لێکردی، ئەوها توڕەبووی!
مایتی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 639 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!