عەدێ و مەدێ 67
تەماشایەکی منی کرد و تێر پێکەنی، گۆتی: دەرێی ترسای؟ گۆتم: تڕومبێل لۆت بێ و بیەوێ بەسەرت کەوی، کوو ناترسێی! گۆتی: فشەیە فشە! ئەوجەچووە ناو خانیەکەی، بە بێ ئەوەی بەمن برێ؛ فەرموو وەرە ژۆرێ! ئەمنیش ڕاوەستابووم، وەختەکی دیتم زەلامەک ئەسکەندەری بە پێلەقان هینا، تەماشایەکی ئەسکەندەرم کرد و گۆتم: کوی؟ گۆتی: وەڵلا دەبی کووبم، دوو سعات دەبی، میمۆی دەشۆم، هەونکەش واتێم هەردەدەن و دەرێن میمۆت جوان نەشووشتیە! گۆتم: گێ مەدێ ئیش لە پیاوان دەقەومێ! وەختەکی لافاو بەخۆو بە ڕۆبەکی حەمامێ هاتە دەرێ، گۆتیە کابرای: ئەوە ئەسکەندەرت لۆ هینایە؟ گۆتی: وەڵلا گەورەم ئیهمالە لە ئیش و کارەکەی! لافاو گۆتیە ئەسکەندەری: سەی خۆڕی، لۆ ئیشی خۆت بە ڕێک و پێکی ناکەی؟ ئەویش گۆتی: گەورەم، دە سەیەکەی بینە و تەماشای بکە، بزانە چەند جوانم شووشتیە، وەڵلا دەرێی گورە، بەران ئەو پیاوە تەشقەرەم پێدەکا! لافاو گۆتیە کابرای بڕۆ میمۆی بینە! کابرا بە غاردان چوو هینای، لافاو لێی وەرگرت و لە باوشێی کرد و تەماشایەکی کرد، گۆتی: نا نا جوانی شووشتیە، بەران ئەوێ ڕۆژێ جوانی نەشووشتبوو، لۆیێ بیبەن و فەلاقەی بکەن، وەبی جارەکیدی غەرەت نەکاتەوە و وا نەزانی ئەمە چاودێری ناکەین! ئیدی کابرا وەرگەڕا ئەسکەندەری و بە پێلەقان بردی! لافاو لەسەر کورسیەکی دانیشت و دەستی دا مۆبایلی، ئەو خەریکی مۆبایلی بوو، ئەمنیش لە دیاری ڕاوەستابووم، وەختەکی سەری برند کرد و تەماشایەکی منی کرد، گۆتی: ئەتوو خێرە هاتی و لێرە ڕاوەستای؟ گۆتم: وەڵلا ئەتوو لە دوو منت ناردیە، گۆتی: ئا ئێ ئێ، ئەتوو جیرانی ئەو خۆڕیانەی؟ گۆتم: کیهان خۆڕی؟ گۆتی: عەدێ و مەدێ! گۆتم: بەرێ! گۆتی: دە ئەو کورسیەی بینە و دانیشە! چووم کورسیەکەم هیناو دانیشتم! گۆتی: دەزانی چیە؟ گۆتم: چیە؟ گۆتی: لۆ نایێ مەزرەعەکی گەورەت لۆ دانێم، بەس چێری بەخێوکە، پەیوەندیت لەگە من دەبی، وەکی گۆتم بکڕە بکڕە، بفرۆشە، بفرۆشە، سەر ببڕە، سەر ببڕە! گۆتم: ئاخر ئەمن هیچ لەو ئیشەی نازانم، نە خیبرەم هەیە و خەریجی زراعەیمە، دەترسێم لە ئیشەکەی نەزانم و سەقەتی کەم! گۆتی: شتەکی وەها نیە، بە ئاسانی فێر دەبی! گۆتم: دەکرێ فکرەکی لێبکەمەوە و دوایێ وەرامت بدەمەوە؟ گۆتی: ئەوە سێ ڕۆژ لۆ توو، دەوجە بڕۆ و بەجێم بێلە!
لەوی دوور کەتمەوە، هەتا بچمەوە کن ئەو تڕومبێلەی کە ئەمنی هینابوو، وەبی بمبەنەوە، لە ڕێی هەر فکرم لەوەی دەکردەوە، ئەو ئیشە زۆر خەتەرەو بە کەلکی من نایێ، بەران کوو خۆم قورتار کەم، ئەگەر هەر ئەوها برێم نایێم، ڕەنگە تووشی کێشەکی گەورەم کەن، لۆیێ دەبی بە هوردی و بەخێرایی خۆم لە دەستی وانە قورتار کەم، گەیشتمەوە لای تڕومبێلەکەی، کابرای سایەق گۆتی: تەواو بووی؟ گۆتم: بەرێ! گۆتی: یاڵلا بتبەمەوە لۆ مارێ، سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، ئاوڕم داوە لۆلای عەدێ و مەدێی، دیتم خار بە پێلەقان کەتیتە سەریان و لێیان دەدا، ویستم لە سایەقەکەی بپرسم ئەوە خار لۆ لێیان دەدا، ئەو بە خۆی گۆتی: ئەو خۆڕیانە، دیسان تووی خراپیان لۆ خاری لێکردتەوە!
میمۆ: ناوی سەگەکەی لافاویە.
مایتی.[1]