سێ قۆپی و یەک قومبەلە
دەهۆڵە یان جووزەلە
قۆپی یەکەم.
چینیەکان ئەڵێن تەماشای ڕابردوم مەکە چۆن بووم، تەماشای ئێستام بکە چۆنم ؟
گریمان ئەم خاتونە بەڕێزە بەقۆپی پلەکانی خوێندنی تەواو کردوەو شەهادەی بەدەستهێناوە، گریمان ئەوکات ئاستی زیرەکی باش نەبووە، ئەی ئێستا چۆنەو چەند خزمەتی کردوە ؟ چەند خوێندکاری پێگەیاندوە ؟
چەند خوێندکار شایەتی بۆ ئەدەن چەند دڵسۆز و لێهاتوە ؟
قۆپی دووەم..
میللەتێک ئەوە ئاستی تێگەیشتن و هۆشیاریەکەی بێت، خانمێک لە بەرنامەیەکی تەرفیهیەوەو بۆ شۆخی و گاڵتەو گەپ حەدەسێک بگێڕێتەوە لێی بکەن بەهەڵڵاو بەجدی لێی وەرگرن و میدیاو سۆشیال میدیای پڕ فەساد لێی بێنە دەنگ هەر بۆ ئەوە باشن قۆپییان لێبکرێت..
قۆپی سێیەم...
ئەم سێ تڕەشارەی سیاسیە سەرسەریەکان بۆیان بەڕێوەنابرێ و هەر ساڵەی جۆرێک لەستەم و نادادی ئەکەنە دیاری دەستیان و بەسەر هاوزمانەکانی خۆیانا دابەشی ئەکەن چەند قۆپی چی زل و زەبەلاحی تیایە و بەجدی و بەواقیعی بەسەر ژیان و مافی هەموماندا سەرکەوتون و مێشێکیش میوانیان نیە ؟؟؟
یەک قومبەلە 💣
حکومەتی عێراق بەداتاوە ئەیسەلمێنێ موچەخۆرانی هەرێم نزیکەی حەوت صەد هەزار کەسن، ئێمە ئەڵێین نا،
ملیۆنێک و چوارصەد هەزار موچەخۆرمان هەیە، یانی هەر بەجدی حەوت صەد هەزار قۆپی چی و حەرام خۆر و بن دیوارمان هەیە و هیچیش پێیان شەرم نیە مانگانە بەسەری شۆڕەوە موچە لەحکومەتی هەرێم وەرەگرن.
هەزاران قۆپی چی هەیە لەسنورەکان قاچاخچێتی ئەکەن و دزی لەقوتی ئەم گەلە بێ وڵاتە ئەکەن.
هەزاران قۆپی چی هەیە لەناو فەرمانگەکان خەریکی دزی و ڕاو و ڕوت و بەرتیل وەرگرتنن.
هەزاران قۆپی چی هەیە زەوی و باخ و ئاو و هەواوی ئەم وڵاتەیان داگیر کردوە.
هەزاران قۆپی چی هەیە.........
سوێند بەخوا لیژنە لەسەر ئەم خاتونە دروست بکرێ و بچوکترین سزای بدەن دەهۆڵ و جوزەلەتان پێ لێ ئەدەین...
خەڵکی شەریف و ڕابردوو پاک و بەئەخلاق ئەتوانێت سزای قۆپی چی بدات نەک.......
بەرزان ئەیوب، سلێمانی [1]