جیلی ئایپاد
جیلێک بە تامی(فەعۆ بوون)
هێمن ڕەفیق//نوسەرو توێژەری کۆمەلایەتی
بۆ خاتری ئەوەی تۆش یان کوڕەکەت یان کچەکەت بەر لێشاوی ئەم ناشیرینیە نەکەوێ ئەم بابەتە بە هەند وەرگرەو بیخوێنەوە....
جیلێکی ماندوو و بێ هەست وەکو ڕۆبۆتێک سەیرت دەکا، ، لە خۆ وون کردنێکی گەورەدا دەژی، ، خۆی پێ سوپەرمانەو فشەی بە خوێندنەوەو کتێب و بۆچوونی بەرامبەر دێ، ، زۆرینەیان شەو و ڕۆژیان لێ تێکەڵ بووەو بوونەتە بارگرانی بەسەر ژیان و خێزان و فەرهەنگی کۆمەڵایەتیشیان شێواندووە..
ڕقیان لە هەموو کارێکە کە جددی بوونی پێوە بێ و ئاستی ڕۆشنبیریان بەرز کاتەوە.
جیلی ئایپاد لە کوردستان ژیانی تا لێواری سادە
بوون بردوە ئەویش بێ مەعرفەو هۆشمەندی بۆ ئەمەش هەرچی کەناڵ و عەقڵیەتی گشتی کۆمەڵگەیە بوونەتە خزمەتکاری ئەم جیلەو هەموو شتێکیان لە هونەرو ئەدەب و خۆشەویستی و سیاسەت و....هتد بەرەو دۆخی فەعۆ بوونێکی ناشیرین و بێ هەست بردوە، ،
ئەم جیلەیە وای کردوە هەرچی هونەرمەندی خاوەن کەسایەتیە دیوەخانی هەوادارەکانی چۆڵ و خامۆش بێ لە نموونەی مەزهەری خالقی و عەدنان و بەهجەت و خالید ڕەشیدو دیاری و کانی و نەریمان و کەماڵ و زیاد ئەسعەدی دوورە نیشتیمان، ....هتد لەبەرامبەریش دا هونەرمەندە بەناو میللیەکانیش خاوەنی سەیارەی ئاخر مۆدێل و مەزرەعەو حیمایە بن..
شیعری بێ تام هەستی بێ تام دروست دەکات کوان ئەو شاعیرانەی تا دوێنێ خاوەنی کۆڕی گەورەو حەشاماتی گەنجە جوان و هۆشمەندەکانی وڵات بوون لە وێنەی پەشێو و شێرکۆ و جەمال غەمبارو سەرکەوت و ڕەنج و لەتیف هەڵمەت و قوبادو.....هتد ئەوانیش لە دەستی جیلی ئایپاد پەشێو حاڵ و کڕو ماتن..
نوسەرێک بە هەزار ڕیکڵام پەنجا گەنجی بۆ کۆڕە ڕۆشنبیریەکەی پێ کۆ ناکرێتەوە یان بە سەد لە دەرگادانی ئەم و ئەو کتێبێکی بۆ چاپ ناکرێ، ، کەچی لەو لاوە گۆرانیبێژێک یان بەند بێژێکی سواو لە تێکست و ووشەی ناشیرین کۆڕی ئاهەنگەکەی پڕەو جمەی دێ لە کچ و کوڕانی چاو بە عەدەسەی ئەم جیلە... !!
قیاسی ڕۆشنبیری میللەتێک بە ڕێز گرتنیەتی لە کەسە دیارو گەورەکانی نەک پشتگوێ خستنیان، ، میللەتێک جوانی بەرهەم بێنێ نەک هەزاران دینارو دۆڵار تەرخان بکات بۆ گەمژە بوونی جیلی ئایپادو مەست و بێ هۆش کردنیان بەرامبەر خۆشەویستی ژیان و نیشتیمان و خوداو خێزان و هەموو جوانیەکان.....!!
جا ئێوە بڵێن کۆمەڵگایەک بەم شێوەیە لە پێشکەوتن و کرانەوە گەیشتبێ دەبێ چاوەڕێی چی لێ بکرێ، ، ڕۆژانە ئەم جیلە زیاترو زیاتر خەنجەر لە دڵی جوانیەکانی ژیان بدات و گەورەکان و دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانەش زیاتر پیر بن لە دەستی ئەم جیلەوە کە بچووکترین ڕێزو حورمەتی بۆ خۆی و ژیان و هیچ نەهێشتۆتەوە قەشمەری کردن بە ئازایەتی و فەزیلەت دەزانێ نە لە مافەکانی گەیشتووە نە ئەرکەکانی دەزانێ چیە...!!
ئەم جیلەمان لە دەست چوو بە هەموو پێوەرە ئەخلاقیەکانەوە هیچ نەبێ با نەوەی بەیانی وا نەبێ تکایە لە گەورەیی ئەم مەترسیە ئاگادار بن هەموو لایەک...ژیان هەموو بەها جوانەکانی لە دەست داوە لێرە !![1]
😪😪 ئەفسوس