- ناساندن :
سەنتەری شۆڕشی ددانی فێرکاری لە 9ی 10ی2010 دامەزراوە، خزمەتگوزارییەکانی بە شێوەیەکی گشتی بۆ سەرجەم ناوچە جوگرافیەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی#ە، هەموو پسپۆڕیەکانی تایبەت بە ئیش و کاری ددان لە خۆ دەگرێت بە تایبەتیش (نەشتەرگەری گەورە و بچووک، دروستکردنی ددان، ڕاست کردنەوەی ددان، ... هتد).
- دیدگای سەنتەر :
گرتنەبەری هەموو ڕێکارە خۆپارێزییەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان بە تایبەتی نەخۆشییەکانی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی.
پەرەدان بە توانای سەنتەرو خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر بۆ هاووڵاتیان.
زیادکردنی کادرو پزیشک تا بتوانرێ خزمەتی باشترو چاکتر بە هاووڵاتیان بکات.
- ئامانجی سەنتەر :
1- نەخۆش بۆی هەیە تێ بگات چ جۆرە کارێکی بۆ دەکرێت مافی ئەوەی هەیە پرسیار بکات و وەڵامەکەی وەربگرێتەوە.
2- لە سەنتەرەکەدا هەموو هەوڵێک ئەدرێت بەڵام ئەوە ئەرکی دەزگاکانی تەندروستیە کە سەلامەتی تەندروستی ژینگەیی دابین بکات بۆ هاووڵاتیان.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم نەخۆشخانەیەدا 26 پزیشکی پسپۆڕی ددان هەیە و 9 پەرستیاریش لەم سەنتەرە کاردەکەن کە 4 یان بروانامەی خوار پەیمانگان و 5 یان بروانامەی پەیمانگایان هەیە، هەر لەم سەنتەرە 32 کارمەندی کارگێڕی کاردەکەن.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
چارەسەریەکانی نەخۆشیەکانی دەم و ددان.
چارەسەری نەشتەرگەری دەم وددان.
خزمەتگوزاری تاقیگەی دروست کردنی ددان.
خزمەتگوزاری تاقیگەی ڤایرۆسات.
خۆپاراستنی تەندروستی.
خزمەتگوزاری تیشکی ددان X-ray/ OPG.
- چۆنیەتی پەیوەندیکردنی بە سەنتەرەکەوە:
ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
سلێمانی –گەرەکی #قڕگە# - تەنیشت #نەخۆشخانەی هیوا#
[1]