یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی #گردی جۆگە#، نزیک نەخۆشخانەی فێرکارییە، بەڕێوەبەرەکەی
(د. ناسر عەبدوڵڵا محەمەد)ە
ناساندن:
سەنتەری تیشک لەشاری سلێمانی سەنتەرێکی تایبەتمەندە بەتیشک لەساڵی 2005 دامەزراوە و بەردەوام کاردەکات بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەهۆی زۆری فشاری حاڵەتەکانی MRI و بۆ حاڵەتە کتوپڕەکانی ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت زووتر پشکنینیان بۆ بکرێت و بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر دەوامی بەیانیان و نزیکبوونەوەی کاتی پشکنینەکان، لەساڵی 2007 وە بەشی ڕاوێژکاری ئێوارانی سەنتەری تیشک کراوەتەوە.
جۆری خزمەتگوزارییەکانی سەنتەر:
خزمەتگوزارییەکانی بریتین لە هەموو جۆرەکانی تیشکی (MRI) داخراو و کراوە واتە (CLOSE) و (OPEN).
پشکنینی (CTscan) و تیشکی ڕەنگاوڕەنگ و ڕەش و سپی.
بەشی (مامۆگراف) کە تایبەتە بەتیشکی سنگی ئافرەتان لەگەڵ بەشی سۆناری (دوبلر) واتە ڕەنگاورەنگ لەگەڵ سۆناری ئاسایی.
بەشەکانی سەنتەر:
1- بەشی ئامێری (MRI): سەنتەری تیشک خزمەتگوزاری تیشکی (MRI) لەساڵی 2006 وە دەستیپێکرد بەئامێرێکی چینی لەجۆری MRI کراوە و پاشان بۆ بەرزرکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، ئامێرێکی نوێ لەجۆری (MRI) داخراو (1.5) تیسلا ئەڵمانی دانرا کە ئامێریکی زۆر پێشکەوتووە و پشکنینەکانی لەسەر ئاستی ناوچەکە کەم وێنەیە.
2- بەشی ئامێری (CT scan): ئەم ئامێرە یەکیکی ترە لەبەشە گرنگەکانی تیشک و ئەو خزمەتگوزارییە لەساڵی 2005وە بەردەوامە کەپێشتر هەر بەئامێری چینی و پاشان ئەویش گۆڕدرا بەئامێرێکی نوی لەجۆری (CT scan 64) سلایس ئەڵمانی کەئامێریکی پێشکەوتووە و خزمەتگوزاریەکانی بەردەوامن بەستافێکی کارامە و شارەزا.
3- بەشی تیشکی ڕەنگاو ڕەنگ: ئەم بەشە یەکێکی ترە لەبەشە گرنگەکانی تیشک و ئەو خزمەتگوزارییە لەساڵی 2005وە بەردەوامە بەئامێرێکی نوێ لەجۆری (شیماتزۆ) ژاپۆنی کە ئامێریکی پێشکەوتووە.
4- بەشی تیشکی ئاسایی (Xray): بەشی تیشکی ئاسایی لەساڵی 2005وە بەردەوامە کەئەویش بەئامێرێکی نوێ لەجۆری (cr) ئەڵمانی کەئامێریکی پێشکەوتووە.
5- بەشی سۆنار (u.s): ئەمەش بەشێکی گرنگی سەنتەرەی تیشکە بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکان و ئەم خزمەتگوزارییە لەساڵی 2006وە بەردەوامە بەچەند ئامێریکی پیشکەوتووی وەک (فیلیپس- سیمینس) ئەڵمانی کە سۆناری ئاسایی و ڕەنگاوڕەنگ ئەنجام دەدرێت.
چۆنیەتی پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەوە:
ناونیشان و شوێنی جوگرافی: سلێمانی / شەقامی قەنات - نەخۆشخانەی فێرکاری
ژمارە تەلەفون: 3270559 - 3270987
[1]