یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری #سلێمانی#یە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی #کازیوە#ەوە، بەڕێوەبەرەکەی (دیار ئەنوەر محەمەد)ە.
-ناساندنی سەنتەر:
سەنتەری پزیشکی خێزانیی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یەکێکە لەو سەنتەرانەی تایبەتە بە پزیشکی پسپۆری خێزانی خاوەن دبلۆمی باڵا و بۆرد لەساڵی 2007 وەک بنکەیەکی تەندروستی لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دروست کراوە پاشان لە 2010 بینای نوێی لەگەڕەکی کازیوە بۆ دروست کراوە و پاشان کراوە بە (سەنتەری پزیشکی خێزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد).
دەوامی فەرمی لەم سەنتەرە لە کاتژمێر (8) ی بەیانی بۆ کاتژمێر (1)ی پاش نیوەرۆیە و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی ئەم سەنتەرە بۆ دانیشتوانی گەرەکی کازیوە لەگەڵ بەشێک لە گەرەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی پێشکەش دەکرێت.
- دیدگای سەنتەرەکە:
لەرێگەی بەرنامەیەکی داتا بەیسی تایبەتەوە زانیاری تەواو لەسەر خێزان و تاکەکانی دانیشتوی سنوری سەنتەرەکەمان تۆمار کرابێت و هەموو خێزانێک خاوەنی ID CARD ی خۆیبێت و کۆدی تایبەتی هەبێت.
پەیرەوی کردنی سیستمی ڕەوانە کردن (احالە) بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پسپۆریەکانی تر و گرێدانی سەنتەرە کە لەرێی (Net work) وە بۆ ئاڵو گۆری زانیاریە تەندروستیەکانی تایبەت بە نەخۆش.
پەرەپێدان بە بەرنامەی ڕێکخستنی خێزان (Family Planning) و هەماهەنگی دروستکردن لەگەڵ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی تری تایبەت بەم بوارە.
دریژ کردنەوەی ماوەی کارکردنی سەنتەرەکە بۆ دوای نیوەروان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە.
کردنەوەی یەکەی فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی و دابینکردنی کارمەند و پێداویستی پزیشکی و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن.
فراوان کردنی هۆبەی شیکاری تاقیگەیی بۆ سەنتەرەکە.
- ئامانجی سەنتەرەکە :
1-پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی سەرەتای وەک چاودیری دایکی دووگیان ,راهینانی دایکی دوو گیان , چاودیری گەشەی منداڵ , کوتان ,رێکخستنی خیزان , تەندروستی منداڵانی تەمەن خوار 5 ساڵ بۆ خێزانەکانی سنوری سەنتەرەکە.
2-کارکردن لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەکانی نەخۆش لە سەنتەرەکە وپەرەپیدانی.
3-بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی پێویست بۆ هاوڵاتیانی سنوری سەنتەر و کۆبونەوەی بەردەوام لەگەڵیاندا.
4-کردنەوەو بەشداری پێکردنی پزیشکان و کارمەندان و فەرمان بەران لە خولە جیاجیاکانی ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی تەندروستی و شێوازی کارکردن.
5-پاراستنی ژینگەی سەنتەرو و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی و پاکژ کردنی ئامێر و ئالەتی بەکارهێنان بۆ نەخۆش لەچوارچیوەی بەرنامەی هۆبەی کۆنترۆڵکردنی پیس بووندا.
6-هەڵسەنگاندنی کارو چالاکیەکانی سەرجەم کارمەندان هەروەها ئەو بەشانەی کاری تیا دەکەن بۆ مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاستی توانا و شارەزایان.
7-هاوکاری و پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەو سەنتەرە پزیشکیە خێزانیانەی کە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەنیازە کار بۆ کردنەوەیان بکات هاوشێوەی کاری سەنتەرەکەمان.
- سەچاوەی مرۆیی سەنتەرەکە :
لەم سەنتەرە 6 پزیشکی خێزانی کاردەکەن کە 5یان بروانامەی ماستەر و یەک پزیشکیشیان بروانامەی بۆرد و دکتۆرای هەیە،
هەروەها 5 پزیشکی ددان لەم سەنتەرە کاردەکەن کە 4 یان بروانامەی زانکۆ و یەک پزیشکیان بروانامەی ماستەری هەیە، یەک پزیشکی تیشک و سۆنەر و یەک پزیشکی دەرمانساز.
3 کارمەندی ژمێریاریش هەیە کە بروانامەی پەیمانگايان هەیە لەگەڵ یەک کارمەندی پرۆگرامەر و یەک کارمەندی ئامار کە دەرچووی زانکۆن، 2 تێبینەر و 4 نوسەریش هەیە کە بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە لەم سەنتەرە کاردەکەن، یەک نوسەری کۆمپیوتەریش هەیە کە بە گرێبەست لەم سەنتەرە کاردەکات و دەرچووی پەیمانگایە، 4 کارمەندی هونەریشهەیە کە 3 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و یەک کارمەندیش بروانامەی پەیمانگای هەیە.
2 پسپۆری خۆپاراستنیش لەگەڵ یەک کارمەندی بایۆلۆجی و یەک کارمەندی کیمیایی گرێبەست کاردەکەن کە سەرجەمیان بروانامەی زانکۆیان هەیە، هەر لەم سەنتەر یەک یاریدەدەری تاقیگە و 2 یاریدەدەری دەرمانساز و یەک یاریدەدەری خۆپاراستن و 9 یاریدەدەری پزیشکی و 3 کارمەندی چارەسەری سروشتی و 5 پەرستیار کاردەکەن کە بروانامەی پەیمانگایان هەیە، هەروەها 5 کارگوزاری گرێبەست و 2 پاسەوانیش کاردەکەن کە بروانامەی خورا پەیمانگایان هەیە.
- جۆری خزمەتگوزاری (پزیشکی , تاقیگە) :
خزمەتگوزاری تاقیگە: پشکنینی (ریژەی خوێن, خرۆکەی سپی , ڕوماتیزمە , ژمارەی خرۆکەکانی خوین ,شەکرە , یۆریا , چەوری دڵ , چەوری جگەر , حەمل , گرانەتا , جۆری خوێن , میز , پیسای).
خزمەت گوزاری تیشک و سۆنەر: سۆنار , ئەشیعەی عادی , ئەشیعەی ددان.
-چۆنیەتی پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
سلێمانی- گەرەکی کازیو- کۆڵانی ژمارە 98 -خانووی ژمارە یەک
ژمارەی تەلەفون : 0533340148یان0533340147
ئیمەیڵ : ebrahimahmedfmc@yahoo.com
[1]