یەک لە سەنتەرە تەندروستییەکانی شاری سلێمانییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییە، دەکەوێتە گەڕەکی # کارێزەوشک#ەوە، نزیک مەڵبەندی تەندروستی کارێزەوشک، بەڕێوەبەرەکەی (هێژا سامان مەولود)ە.
سەنتەری ئۆدیۆلۆجی کوردستان سەنتەرێکی پسپۆری تایبەتە بە نەخۆشیەکانی گوێ.کە پێکهاتووە لە بەشەکانی پشکنینی گوێ و هێڵکاری و دروست کردنی قاڵبی گوێ و بەشی ئاخاوتن و ڕاهێنان لەگەڵ دابینکردنی ئامێری گوێ بیست.
بیرۆکەی کردنەوەی ئەم سەنتەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش (2003)، کاتێک کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پێشنیاری کرد بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی گوێ لە چوارچێوەی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک، بەڵام تەواوکردن و کردنەوەی سەنتەرەکە کەوتە ساڵی (2005)، لەبەرواری 28 ی4 ی 2005، دکتۆر محەمەد خۆشناو وەزیری ئەوکاتەی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستا بە کردنەوەی سەنتەرەکە بۆ پێشوازی کردن لە نەخۆش.
سەنتەری ئۆدیۆلۆجی کوردستان خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش دەکات بە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لە بەر ئەوەی تائێستا تەنها سەنتەری گشتیە لەو پسپۆرییەدا، بۆیە لەشارەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە نەخۆش ڕووی تێدەکەن و سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریەکانی.
-دیدگەی داهاتووی سەنتەرەکە :
کردنەوەی بەشی خزمەتگوزاری هێڵکاری گێژبوون کە پشکنینێکی گرنگە لە بواری چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی گوێ.
- ئامانجی سەرەکی سەنتەری ئۆدیۆلۆجی کوردستان:
پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆشیەکانی گوێ بۆ هاوڵاتیان و پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشک و کارمەندان یەکێکە لە ئامانجەکانی سەنتەری ئۆدیۆلۆجی کوردستان، ئەویش لەڕێی بەشی خوێندنی باڵای پزیشکان و شاند کردنی پزیشک و کارمەندان بۆ خولی ڕاهێنان و زانیاری.
-هۆبە و بەشەکانی سەنتەرەکە :
بەشی زانستیەکان:
1-هۆبەی پشکنینی گوێ.
2-هۆبەی پسپۆڕی ئۆدیۆلۆجی.
3-هۆبەی هێڵکاری گوێ.
4-یەکەی P.T.A.
5-یەکەی tympanometry.
6-یەکەی A.B.R.
7-یەکەی O.A.E.
8-هۆبەی تاقیگە دروستکردنی قاڵب.
9-یەکەی سازنگە.
بەشی کارگێڕی:
1-هۆبەی خۆیەتی و ئامار.
2-یەکەی ئامار.
3-یەکەی گەنجینە.
4-یەکەی بلیت بڕ.
5-یەکەی خزمەتگوزاریەکان.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەرەکە :
لە سەنتەری ئۆدیۆلۆجی کوردستان 10 پزیشک کار دەکەن، کەسەرجەمیان بڕوانامەی ماستەریان هەیە، 3 پەرستیاریش لەم سەنتەرە کاردەکەن کە بڕوانامەی خوار پەیمانگایان هەیە، ژمارەی کارمەندانی کارگێڕیش بریتیە لە 9 کارمەند کە 6 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 2 کارمەندیش دەرچووی پەیمانگایە و کارمەندێکیش بروانامەی زانکۆی هەیە.
3 کارمەندی تەکنیکیش لەم سەنتەرە هەن کە بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە، ژمارەی یاریدەدەری پزیشکیش بریتیە لە 5 پزیشکی یاریدەدەر کە دەرچووی پەیمانگان، هەر لەم سەنتەرە 10 کارمەندی فیزیاوی هەیە کە بڕوانامەی زانکۆیان هەیە.
- جۆری خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە:
هێلکاری گوێ:بریتیە لە چوار جۆر هێڵکاری کە بۆ گوێ ئەنجامدەدرێن، جۆرەکان بریتین لە هێڵکاری P.T.A، هێڵکاری TYMPANOMETRYk، هێڵکاری A.B.R، هێڵکاری O.A.E هەریەک لەم هێڵکاریانە ئەنجامەکەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پزیشکەکە بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشی.
دروستکردنی قاڵبی گوێ: قاڵبی گوێ دروست دەکرێت بۆ ئەوکەسانەی کە کیشَەی ناو گوێیان هەیە و پێویستیان بە پاراستنیەتی لە تەڕبوون، یان ئەو کەسانەی کە ئامێری گوێ بیست وەردەگرن و پێویستیان بە قاڵبە بۆ چەسپ کردنی گوێ بیستەکە لە ناو گوێیاندا.
دابەشکردنی گوێ بیست: گوێ بیست دەبەخشرێت بەو کەسانەی کە توانای بیستنیان دابەزیوە، ئەویش لە ڕێی لیژنەیکی پزیشکی سەنتەر.
بەشی ئاخاوتن وڕاهێنان: ڕاهێنانی ئاخاوتن بۆ ئەو منداڵانەی کە لە قسە کردن دوا کەوتوون یان نەشتەرگەری چاندنی ئامێری بیستنیان بۆ کراوە.
بەشی چاککردنەوەی گوێ بیست: ئەم بەشە هەڵدەستێت بە چاککردنەوەی ئەو گوێ بیستانەی کە دابەش کراون و لە کارکەوتوون یان بە باشی کار ناکەن.
-چۆنیەتی پەیوەندی کردن بەسەنتەرەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی: سلێمانی- نەخۆشخانەی شار
ژمارەی تەلەفۆن : 3286258
ئیمەیل : centeraudiology@gmail.com
[1]