- ناساندن :
سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەکانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایکرۆسکوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەکانیشەوە وەک چاندنی لوولێچی گوێ، هەروەها سەنتەری فێرکردن و ڕاهێنانی پزیشکانی قوڕگ و لووت و گوێ و پزیشکی نیشتەجێی دێرین و خوێندکارانی خوێندنی باڵاو سەنتەری ڕاهێنانی بۆردی عەرەبی و عێراقی و کوردستانیشه لەگەڵ ڕاهێنانی خوێندکارانی دبلۆمی باڵای زانکۆی سلێمانی.
ئەم سەنتەرە لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانەوە وەک بەشێک لە#نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی# کارکردووە و لەبەرواری (24/4/2011) وەک سەنتەرێکی سەربەخۆ کاری کردووە و جیابۆتەوە لەنەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی و خزمەتگوزاریەکانی پێشکەش دەکات و ژمارەی قەرەوێڵەکانی (25) تەختە، سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ سەنتەرێکی پڕ خزمەتەو خزمەتگوزاریەکانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای #هەڵەبجە# و گەرمیانە.
- ئامانجی سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ :
پێشکەشکردنی باشترین کوالێتی بەنەخۆش لەهەموو بەشەکانی سەنتەرداو ڕاگرتنی مافی نەخۆش و ڕێنمایی کردنی نەخۆش لەپرۆسەی چاکبونەوە و پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشکان و کارمەندان و کارگێری سەنتەرو گرنگیدان بە لایەنی (Infection) لەناو هۆڵەکانی نەشتەرگەری و قاوش و بەشی ناوبینی و نزمکردنەوەی ئینفێکشن بۆ نزمترین ئاست یان بنبڕکردنی و تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئینفێکشن ڕووینەداوە کە ببێتە هۆی تێکچوونی باری نەخۆش و گەڕانەوەی بۆ سەنتەر بۆ چارەسەر لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانەوە بە نەشتەرگەری تایبەت و ووردەکانیش وەک نەشتەرگەری لوولپێچی گوێ.
پەرەپێدان بەژینگەی کارکردن و ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتی یەوە.
پلاندانان و جێبەجێکردن و چاودێری هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاککردنی پرۆگرامەکانی نەخۆشخانەکان.
ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەکاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری کارکردن.
- دیدگای سەنتەر :
گەورەکردنی تاقیگەی توێکاری ئیسکی گوێ (Temporal bone Lap) لەئێستادا (5 بۆ 10) بێدە، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ڕاهێنانی پزیشکان لەسەر نەشتەرگەری گوێ.
هەروەها دابینکردنی سێتی ناضوری (endoscopy set HD) و شەیڤەر سیستەم (Shaver system) کە بۆلابردنی گۆشتی زیادەی ناو لووت و گیرفانەکانی لووت بەکاردێت، هەروەها دابینکردنی ئامێری (Strobpscopy) بۆ پشکنینی دەنگە ژێیەکان لەگەڵ دابینکردنی (3) مایکرۆسکۆبی.
جۆری زەیس (zeisi micriscope) بۆ هۆڵەکانی نەشتەرگەری لەگەڵ ناڤوری نەرم (4) دانە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان بەکوالیتیەکی بەرز بەشێوەیەکی بەردەوام.
- سەرچاوەی مرۆیی سەنتەر :
لەم سەنتەرە 47 پزیشک کاردەکەن کە پێکهاتوون لە 13 پزیشکی گشتی و 34 مقیم ئەقدەم، دەرمانسازو پزیشکی ددان لەم سەنتەرە نیە، 43 پەرستیاریش لەم سەنتەرە کاردەکەن، کە 11 یان بڕوانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 28 یان بڕوانامەی پەیمانگا و 4 پەرستیاریش بروانامەی زاکۆیان هەیە.
هەر لەم سەنتەرە 15 کارمەندی کارگێڕی کاردەکەن کە 9 یان بروانامەی خوار پەیمانگایان هەیە و 3 یان بروانامەی پەیمانگا و 3 پەرستیاریش بروانامەی زانکۆیان هەیە، ژمارەی کارمەندی تەکنیکی ئەمسەنتەرە بریتیە لە یەک کارمەند کە بروانامەی خوار پەیمانگای هەیە.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشکی و تاقیگەییەکان :
ئەو خزمەتگوزاریەی لەم سەنتەرە پێشکەش دەکرێت جۆری چارەسەری نەشتەرگەریە وەک چارەسەرکردنی حاڵەتە ساردەکانی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ و دیاری کردنی جۆری نەخۆشیەکانی قوڕگ و لووت و گوێ.
ئەنجامدانی دو[1]و کۆرسی فێرکاری توێکاری ئێسکی گوێ بۆ ڕاهێنانی پزیشکان لەسەر نەشتەرگەری مایکرۆسکۆبی ئێسکی گوێ.
ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی قورگ و لووت و گوێ بە نەشتەرگەری ناوبینی لووتەوە و نەشتەرگەری مایکرۆسکۆبی گوێ و لوولپێچی گوێ لەگەڵ نەشتەرگەرییەکانی سەروو مل.
- چۆنێتی پەیوەندیکردن بە سەنتەرەکەوە :
ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
(گەڕەکی (#سلێمانی نوێ#) پشت نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی).
ژمارەی تەلەفۆن : (3270643 - 3270861).
ئیمەیل : (Otolayringologycentre@gmail.com).