ڕوون کردنەوەیەک لەسەر مۆرفێم و جۆرەکانی
سەرەتا پێناسەی مۆرفێم دەکەین،
مۆرفێم: بچوکترین دانەی زمانە کە واتای هەیە یان ئەرک،
هەر شتێک لەبەشەکانی ئاخاوتن واتای هەبێ ئەرکی هەیە بەڵام هەموو ئەرکێک واتای نیە،
نموونە: وشەی (شەوە)،
وشەی (شەوە) لە دوو مۆرفێم پێک دێت کە لە (شەو +ە) پێک هاتوە وشەی (شەو) واتای هەیەو ناوە بەڵام (ە) واتای نییە بەڵام ئەرکی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەرکی گۆرینی وشەکەیە،
جۆرەکانی مۆرفێم چین؟
مۆرفێم سێ جۆرە
مۆرفێمی ئازاد: کە لە فەرهەنگی و ئەرکی پێک دێت.
مۆرفێمی بەند: کە لە دارشتن و ڕێزمانی پێک دێت.
مۆرفێمی ڕيگ.
سەرەتا دێینە سەر مۆرفێمی ئازد
مۆرفێمی ئازاد ی فەرهەنگی: ئەو جۆرە ناوانەن کە واتای ڕوون دەبەحشن وەک (ئازاد، ژن، پیاو، ڕێگە، هتد...)
مۆرفێمی ئازادی ئەرکی: ئەو مۆرفێم و ئامرازانەن کە مانای ئەرک دەبەخشێتە وشەی دوای خۆی وەک (بە، بۆ، لە، هتد....)
مۆرفێمی بەندی دارشتن: ئەو جۆرە مۆرفێمانەن کە مانای وشەکە دەگۆڕن وەک (مەند، گە، هتد.....)
مۆرفێمی بەندی ڕێزمانی: ئەو جۆرە مۆرفێمانەن کە مانای وشەکە ناگۆڕن واتا وشەکە مانای خۆی ون ناکات وەک (ەکە، ان، دە، هتد.....)
مۆرفێمی ڕيگ: ئەو وشەیەیە کە بچوکتر ناکرێتەوە واتە واتای بەندە بە وشەکانی ترەوە وەک (کر، کەو، فرۆش، هتد....).
ئامادەلردنی/ فەرمان قادر
گرووپی مامۆستایانی زمانی کوردی[1]