چۆنێتی نووسینی داڕشتن
داڕشتن یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکان بۆ ئەو کەسانەی زمانی کوردی دەخوێنن بەڵام بەداخەوە گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نەدراوە لە وانەی زمانی کوردیدا، بۆیە لێرەدا بە پێویستم زانی لێرەدا چەند خاڵێکی گرنگ بۆ هەمووان بخەمەڕوو بۆ ئەوەی لە دهاتوودا باشتر مامەڵە لەگەڵ داڕشتندا بکەن بەهیوای سوودبینین...
سەرەتا هەمووان دەزانن کە داڕشتن لە سێ بەش پێکهاتووە پێشەکی و ناوەڕۆک و کۆتایی
یەکەم... پێشەکی...
ئەوەی کە پێویستە لە پێشەکی بنووسرێ چوونەناو باسەکەیە بە پێشەکییەکی سەرنجڕاکێش و ڕوون بۆۆیە پێویستە لە باسێکی گشتییەوە دەست پێ بکەین بۆ تایبەتی یاخود لە گەورەوە بۆ بچووک
بۆ نموونە ئەگەر بابەتی داڕشتنەکە قوتابخانە بوو ئەوا پێویستە ئێمە لە پەروەردەوە دەست پێ بکەین یان کۆمەڵگا یان ژیان
ئەگەر باسی نەورۆز بوو ئەوا پێویستە لە بۆنەوە دەست پێ بکەین یان کلتوور یان کۆمەڵگا
بەم شێوەیە پێویستە لە گەورەوە دەست پێ بکەین...
دووەم.. ناوەڕۆک
بۆ ناوەڕۆک پێویستە بابەتە بەدوورودرێژی بنووسرێتەوە
لێرەدا گرنگە ڕیزبەندی لۆژیکی یان مێژوویی هەبێت واتا بابەتەکان تێکەڵ بەیەک نەکرێن و دووبارەیان تێدانەبێ، هەروەها فێرخواز نەگەڕێتەوە سەر بابەتێک پاش باسکردنی بابەتێکی تر، زۆر گرنگیشە لەم بەشەی داڕشتنەکە ڕستەکان پەیوەندییان بەیەکەوە هەبێت و دابڕان لەنێوانیاندا نەبێت.
سێیەم... کۆتایی
پێویستە لە کۆتای داڕشتنەکە چارەسەری کێشەکان بخرێنەڕوو ئەگەر باسەکە کێشەی تێدابێ یان پێشبینییەکان و داهاتوو شتەکان باس بکرێن، دەکرێت کورتەی داڕشتنەکەش بخەینەڕوو لە کۆتاییدا بەڵام بەمەرجێک دووبارەکردنەوەی تێدانەبێ.
بۆ نموونە ئەگەر باسی قەیرانی ئابووری بکرێت ئەوا پێویستە چارەسەرەکەی لە کۆتاییدابێت
ئەگەر باسی سەربەخۆیی بکرێت پێویستە لە کۆتاییدا بنووسرێت میللەتی کورد هیوادارە سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت.
چەند تێبینییەک سەبارەت بە نووسینی داڕشتن:
1. باشتر وایە جێناوی من، ئێمە، بەکارنەهێنرێت لە ڕاشتندا چونکە داڕشتن بابەتییە و شوێنی بیروڕای خودی زۆر تێدانابێتەوە.
2. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هیوادارم، ئاوات ئەخوازم لەبەر هەمان هۆکاری پێشوو.
3. دووکەوتنەوە لە دووبارەکردنەوەی وشەی و لاسایی کردنەوەی نووسینی مامۆستا و هاوڕێیان.
4. نابێت فێرخواز داڕشتنی ئامادەکراو لەبەربکات چونکە بیرۆکەی سەرەکی لە نووسێنی داڕشتندا داهێنانە.
5. پێناسەی باسی داڕشتنەکە لە سەرەتای ناوەڕۆکدا بێت نەک لە پێشەکی داڕشتنەکەدا.
6. پێویستە فێرخواز ڕەچاوی خاڵبەندی بکات و مامۆستاش نمرەی بۆ تەرخانبکات.
شایانی باسە لەو واتانەی کە گرنگی بە فێرکردن دەدرێت داڕشن زۆر لە ڕێزمان و ئەدەب گرنگترە.[1]